بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی کۆچی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
(وَالَّذِينَ هَاجَرُوا فِي اللَّهِ مِنْ بَعْدِ مَا ظُلِمُوا لَنُبَوِّئَنَّهُمْ فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَلَأَجْرُ الْآَخِرَةِ أَكْبَرُ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ) النحل:41.
به‌بۆنه‌ی هاتنەوەی سەری ساڵی کۆچی (1444) پیرۆزبایی گەرممان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م مسوڵمانانی جیهان بە گشتی و مسوڵمانانی كوردستان بەتایبەتی ده‌كه‌ین، به‌و ئومێده‌ی ساڵی تازه وەرچەرخان و پاڵنه‌رێكی به‌هێز بێت بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌و خواپەرستی و پابەندی و بەرجەستەکردنی بەها باڵاکانی دینداری و مرۆڤایەتی.
کۆچ لە میژووی موسڵمانان رووداوێکی گرنگ و گەورەو هێمای رزگاربوون له زوڵم و قۆناغێكی نوێی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت وشارستانیەت و ده‌ركردنی ده‌ستوورو پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی بوو، بۆ یه‌كه‌مجار له ده‌ستوورێكی نووسراودا ئه‌رك و مافی هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كان دیاریكران، له هه‌مان كاتدا بناغه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌ك بوو له‌سه‌ر بنه‌مای دادپەروەری و دڵسۆزی و برایه‌تی و راستگۆیی و هه‌ماهه‌نگی.
کۆچ وەک قوتابخانەیەکی مەزنی هەڵسانەوەو ئومێدی سەرکەوتن ئەوەمان پێ دەڵێت، کە نابێ هیچ کات رەشبین و نا‌ئومێد بین، بەڵکو بە پشت بەست بەخواو گرتنەبەری رێکارە پێویستەکان هەمیشە مەشخەڵی سەرکەوتن نزیکەو، گرنگە هەڵوەستە بکەین و واتاکانی ئیمانی و ئینسانی و ئیحسان زیاتر بەرجەستە بکەین، وە لە زەلکاوی گوناهو تاوانەوە بەرەو جیهانی پاکی و چاکی و مرۆڤدۆستی و بەهاو رەوشتە بەرزەکان بڕۆین و خەممان خەمی مرۆڤایەتی بێت و بەهەستی لێبوردەیی و دەسکەوتی خێر‌و بونیادی کەسێتی و دینداری و خواپەرستی هەنگاو بنێین.
لەهەمان کات داوا لە لایەنە کوردستانیەکان دەکەین بە گیانی دڵسۆزانەو بە رۆحیەتی نیشتمانی و هەستی بەرپرسیارێتی لەپێناو کیان و نەتەوەو بەرژەوەندی گشتی هەنگاوی جددی و کردەیی بهاوێژن و زياترو باشتر خزمەتی هاوڵاتیان بکەن.
جارێکی تر ئەم یادە شکۆمەندە لەهەموو لایەک پیرۆز دەکەین خوای گەورە پشتیوانی هەمووان بێت.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
29ی7ی2022
هەولێر- کوردستان