گه‌‌وره‌ زانایه‌كی ئایینی له‌ سنوری چه‌مچه‌ماڵ كۆچی د‌وایی كرد

ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ

سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 23/2/2011 مامۆستا مه‌لا حسین كه‌ڵانی پاش نه‌خۆشییه‌كی درێژ خایه‌ن له‌ ته‌مه‌نی 83 ساڵیدا كۆچی د‌وایی كرد، مامۆستا مه‌لا حسین یه‌كێك بو‌و له‌ مامۆستا ریش سپی ‌و نا‌وداره‌كانی سنوری ناحیه‌ی سه‌نگا‌و، هه‌ر‌وه‌ها ئه‌ندام بو‌و له‌ نا‌وچه‌ی شۆڕشی یه‌كێتی زانایانی ئایینی، شایه‌نی باسه‌ كه‌ له‌ مه‌راسیمی به‌خاك سپاردن ‌و پرسه‌ی مامۆستای كۆچكرد‌و‌ودا ژماره‌یكی زۆر له‌ مامۆستای ئایینی ئاماده‌بو‌ون .
دا‌واكارین له‌ خوای گه‌‌وره‌‌و میهره‌بان مامۆستا به‌ به‌هشتی به‌رین شاد بكات ‌و سه‌بوری كه‌س ‌و كاری بدات .