لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌شداری ساڵیادی راپه‌ڕینی ده‌ڤه‌ری سۆران ده‌كات

مه‌لا ره‌سول سیتكانی: راگه‌یاندنی لقی سۆران
له‌ رێوره‌سمێكی جه‌ماوه‌ری شایسته‌دا به‌بۆنه‌ی تێپه‌ربوونی بیسته‌مین سالیادی راپه‌رینی جه‌ماوه‌ری سۆران وده‌وروبه‌ری له‌چوارڕیانی پێشمه‌رگه‌ به‌ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆری ناوچه‌كه‌ ئاهه‌نگێك سازكرا.
ئه‌مه‌وشاندێكی لقه‌كه‌مان كه‌پێكهاتبووله‌به‌رێزان ,مه‌لامسته‌فاباپشتی ,مه‌لاخدرخه‌لیفانی,مه‌لاولی احمددری ,مه‌لاخالد ئالانی ,مه‌لارسول گه‌زنه‌یی,مه‌لایونس حمدامین گرتكی به‌رپرسی ناوچه‌ی دیانای زانایان به‌یاوه‌ری به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران به‌رێز مه‌لاوه‌یسی مه‌لا سه‌عیدبه‌شداری رێوره‌سمه‌كه‌ی كردوله‌نزیكه‌وه‌ پیرۆزبای خۆیان ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ری ناوچه‌كه‌كردو،جه‌ختی له‌برایه‌تی وپێكه‌وه‌ژیان كرده‌وه‌.

شایانی باسه‌ له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا چه‌ند وتارێك خوێنرایه‌وه‌و به‌شكۆداریه‌وه‌ یاده‌كه‌ كرایه‌وه‌.