وه‌قفی سوننه‌ یادی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كاته‌وه‌

له‌ نامه‌یه‌كدا، كه‌ بۆ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان نێردراوه‌، شێخ مه‌حمود عه‌لی ئه‌حمه‌د فه‌لاحی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ئیڕشادی ئیسلامی له‌ وه‌قفی سوونی: به‌ ئه‌سه‌فه‌وه‌ یادی رووداوی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كاته‌وه‌.

له‌ نامه‌كه‌دا هاتووه‌: رۆژی 16ی ئادار ئه‌و قه‌سابخانه‌ ترسناكه‌مان دێخێته‌وه‌ یاد، كه‌ براكانمان به‌سه‌ر براكانمان له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ هات، شاری هه‌شتا مه‌زت‌و، شاری زانا به‌رزه‌كان، ئه‌وانه‌ی خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی‌و ئایین‌و گه‌لیان كرد.

ئه‌و داخه‌ قوڵ‌و به‌ڵایه‌ مه‌زن‌و، زوڵمه‌ تاڵه‌ی به‌سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه‌ هات، چۆكی به‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دانه‌هێنا، به‌ڵكو زیاتر سووری كرد له‌سه‌ر مانه‌وه‌‌و راپه‌ڕین له‌ پێناوی عێراقی ئومێد‌و نه‌وه‌ پێشكه‌وتووه‌كان.

له‌و بۆنه‌یه‌دا ته‌نها ئه‌وه‌مان به‌ ده‌سته‌ پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی قوربانییه‌كان بكه‌ین‌و، له‌ خوای گه‌وره‌ بپاڕێینه‌وه‌ كه‌ شه‌هیده‌كان بخاته‌ ناو ره‌حمه‌ت‌و لێخۆشبوونی خۆی‌و، عێراق‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی بپارێزێت‌و، ئه‌من‌و ئه‌مانمان به‌سه‌ردا ببارێنێت‌و، ریزه‌كانمان یه‌ك خات‌و، هه‌مووشمان له‌سه‌ر هه‌ق كۆبكاته‌وه‌. هه‌ر ئه‌ویش نزا گیرا ده‌كات.