كورد‌و جیهاد لە سوریا‌... ئەركێكی ئەخلاقی‌و مێژوویی

ماوەیەكە قسە‌و باسی زۆر لەسەر ئەوە دەكرێت، كە چەندان گەنج‌و لاوی كورد لە هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی سوریا دەكرێن بە مەبەستی بەشداریكردن لە رووخاندنی رژێمی بەشار ئەسەد، دوای فراوانبوونی بەرەی شەڕەكە بۆ بەرەی دژە كورد باسەكە گەرمتر بوو، ئێستاش بە فیعلی خەڵكێك هەیە لێرەوە دەچێتە سوریا، بەشی زۆری ئەوانەش كە دەچن بە پاڵنەری مرۆڤبوون‌و ئازادی ناچن، بەڵكو بە هەستی جیهاد‌و تێكۆشان لە پێناوی خوا دەچن، ئەمەش مانای وایە وەكو ئەركێكی پیرۆز دەچن، لێرەدا پێم وایە راگەیاندنەكان‌و مامۆستایانی ئایینی‌و پارت‌و لایەنە سیاسیەكان لە هەمبەر ئەركێكی ئەخلاقی مێژوویی دان، تا هەقیقەتی ئەم شتانە بۆ لاوانمان روون بكەنەوە، بەتایبەتی وتاری هەینی مزگەوتەكان رۆڵێكی گەورە دەبینێت، چونكە ئەگەر جیهاد بێت با بە بوێرییەوە بگووترێت جیهادە‌و، ئەوەشی كە خەڵكی هان دەدات بە پێش بكەوێت چۆن پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت لە سەرجەم غەزایەكانی لە پێشەوە دەبوو، تەنها لە یەك غەزاش دوانەكەوت، تا برینداریش دەبوو، نەك خەڵك هان بدرێت‌و بە خۆشی لە ماڵەوە لە ناو خانەوادەكەی پاڵ بداتەوە، ئەگەر جیهادیش نییە، بەتایبەتی ئەگەر بسەلمێندرێت شەری كوردانیشیان پێدەكرێت، با بە بوێرییەوە دوور لە عاتیفە‌و سۆز خەڵك وشیار بكرێتەوە، بۆ ئەوەی ئەو گەنجە جوانانەمان سەرگەردان نەبن.

بە كورتی ئێمە لە هەمبەر ئەركێكی ئەخلاقی‌و مرۆیی‌و ئایینی‌و نەتوەیی مێژوویی داین.