لقی گه‌رمیان سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی به‌رده‌سور ده‌كات

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین ـ گه‌رمیان :
سه‌رله‌ ئێواره‌ی رۆژی 8/4/2011 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه‌پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیان، و مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی، و مامۆستا مه‌لا عومه‌ر فارس، و مامۆستا مه‌لا موحه‌ممه‌د مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین، كارگێڕانی لق. سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی به‌رده‌سور ی ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌توای لقی گه‌رمیانیان كرد، به‌مه‌به‌ستی به‌خێرهێنانه‌وه‌ی به‌ڕێزیان له‌ سه‌فه‌ری زیاره‌تی ماڵی خوا.

لای خۆیه‌وه‌ مامۆستای ناوبراو، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ سه‌ردانی شاندی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان.