لقی سۆرانی زانایان به‌هه‌ماهه‌نگی سه‌نته‌ری زانایان بۆرۆشنبیری ئاینی له‌سۆران له‌ چالاكیه‌كدا خوێن ده‌به‌خشێت


مه‌لاعبدالله شێركاوه‌ی : راگه‌یاندنی سه‌نته‌ر
رۆژی 2/5/2011دووشه‌ممه‌ له‌هه‌لمه‌تێكی مرۆڤدۆستیدابه‌هه‌ماهه‌نگی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان سه‌نته‌ری زانایان له‌سۆران له‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوی چالاكیه‌كانیداهه‌لسا به‌هه‌لمه‌تێكی خوێن به‌خشین به‌وكه‌سانه‌ی كه‌م خوێنن وپێویستیان به‌خوێن هه‌یه‌ .

شایانی باسه‌له‌وهه‌لمه‌ته‌ دائه‌ندامانی سه‌نته‌روبه‌شێك له‌ئه‌ندامانی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌شداریانكردكه‌توانیان زیاتر له‌30بتل خوێن ببه‌خشن به‌توشبوان به‌ نه‌خۆشی تالاسیما .

له‌هه‌مانكاتیشداسه‌رۆكی سه‌نته‌ربه‌رێزمه‌لاوه‌یسی مه‌لاسه‌عیدوێرای خوێن به‌خشینی به‌نه‌خۆشه‌كان و هیواخوازی ساغ وسه‌لامه‌تیان له‌وته‌یكدارایگه‌یاندكه‌سه‌نته‌ری زانایان هه‌میشه‌له‌خزمه‌ت هاوولاتیاندایه‌وبه‌وپه‌ری له‌خۆبوردنه‌وه‌كارده‌كات له‌هه‌مووبواره‌ ئاینیه‌كان ومرۆڤدۆستیه‌كان بۆئه‌وه‌ی به‌باشترین شێوه‌ خزمه‌ت به‌هاوولاتیان وملله‌ته‌كه‌مان بكه‌ین كه‌ئه‌مه‌ش هه‌نگاوی یه‌كه‌مه‌ له‌چالاكیه‌كانی سه‌نته‌ره‌كه‌مان وله‌داهاتووداكاروچالاكیه‌كانمان فراوانترده‌كه‌ین وبه‌تایبه‌ت له‌روانگه‌ی رۆشنبیری ئاین وبواره‌ جیاجیكاندا.