جوله‌كه‌ نیشته‌جێكراوه‌كانی فه‌له‌ستین ئاگر له‌ مزگه‌وتێك به‌رده‌ده‌ن


له‌ باشووری شاری نابلسی فه‌له‌ستینی باكووری كه‌رتی رۆژئاوای فه‌له‌ستینی، له‌ به‌یانی ئه‌مرۆ سێشه‌مه‌ (3/4/2011) له‌ كاتی سپێده‌دا كۆمه‌ڵێك جوله‌كه‌ی نیشته‌جێكراوی ئه‌م شاره‌ هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر ئه‌م مزگه‌وته‌، كه‌ له‌ ته‌نیشت قوتابخانه‌یه‌كی دواناوه‌ندی كوران دروست كراوه‌‌و، قوتابییه‌كان نوێژیان تێیدا ده‌كر، ئاگری تێبه‌ردرا، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ بوو، كه‌ جامی په‌نجه‌ره‌كانیان شكاندووه‌، ئینجا به‌نزینیان پێدا كردووه‌‌و، ئاگریان تێبه‌رداوه‌.

جێی باسه‌ ماوه‌ ماوه‌ جوله‌كه‌كانی ئیسرائیلی هه‌ڵده‌كووتنه‌ سه‌ر مزگه‌وت‌و شوێنه‌ پیرۆزه‌كانی موسڵمانان له‌ فه‌لستین‌و، سوكایه‌تیان پێده‌كه‌ن‌و، ئاگریان تێبه‌ر ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئازادی راده‌ربرینه‌یه‌، كه‌ ده‌وڵه‌تی جوله‌كه‌ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، چونكه‌ تاكو ئێستا لێپێچینه‌وه‌ی وه‌كو پێویستی نه‌كردووه‌، ئه‌وه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌ ناهه‌ق جوله‌كه‌كان له‌و شوێنانه‌ نیشته‌جێ كراون.