ھەی ئیسلام ناشیرینکەران.....

ھەی ئیسلام ناشیرینکەران.....

عومەر چنگیانی

 

ئەو سەگوەڕەی کە دێتە گوێم

نە نەشازە و نە نامۆیە

بە خاک و جێم

بەڵام ئێوەن، لەم ساتەدا

بۆ جارێتر

دەمی "پیس" و بۆگەنیانتان پژان

ئێوەن لیکاوتان پێ ڕشتن

قاچمان بگرن

بێنە ڕێگا و بێنە ژێر پێ و

دڵی سادە پڕکەن لە ژان

ئەی ئەوانەی بە ناوی پیرۆزی ئیسلام

ھاتوون تا ناشیرینی کەن

بۆمان بوونە خەم و کەسەر

سەر وشکینە ئەی دوور لە فام

ئەوەی کەمێک ھۆشی ھەبێ

پەروەردەبێ و گۆشی ھەبێ

چاک دەزانێ

ئەوسەگوەڕەیش وەکو ئێوە

بەشێکی ترە لە پلان

٢٦/١٠/٢٠١٤