له‌مزگه‌وتی صواف كۆبونه‌وه‌یه‌كی زانایانی ئاینی به‌ڕێوه‌چوو .


ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: معروف مه‌لاعولا روستایی

سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 12/5/2011 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ئاینی ئیسلامی كوردستان، سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی كرد به‌ ئاماده‌بوونی ماموستا مه‌لا سید مۆید سید عزیز به‌رپرسی ناوچه‌ی دووی یه‌كێتی زانایان، له‌ مزگه‌وتی صواف له‌ شاری هه‌ولێر. له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك زانای ئاینی سنوری ناوچه‌ی دووی یه‌كێتی زانایانی شاری هه‌ولێر، سه‌ره‌تا به‌رپرسی لق دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئیستای هه‌رێمی كوردستان، دوپاتی كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك به‌ هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی ئاینی‌و، نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵسوكه‌وت بكات له‌گه‌ڵ قوناغی ئێستای هه‌رێمه‌كه‌مان، به‌تایبه‌تی له‌ وتاره‌كانی رۆژی هه‌ینی پێویسته‌ زیاتر جه‌خت بكرێته‌وه‌ له‌ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌ ئاینی‌و، نه‌ته‌وه‌ی یه‌كانمان له‌ كوردستان، هه‌روه‌ك له‌ به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌، چه‌ند ڕێنمای یه‌كی یه‌كێتی زانایان ئاراسته‌ی ئاماده‌بون كرد، هه‌روه‌ها داوای كرد هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ یه‌كڕێزی‌و یه‌ك هه‌ڵوێستی له‌ نێوان زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان .