ئه‌رجه‌نتین: به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ شیكردنه‌‌وه‌ی ئیسلام بۆ غه‌یره‌ موسڵمانان


له‌ هه‌‌وڵێكی تازه‌ی بنكه‌ی ئیسلامی ئه‌رجه‌نتینی بۆ گه‌یاندنی ئیسلام به‌ ناموسڵمانانی ئه‌‌و ‌وڵاته‌ هه‌ڵسان به‌ دامه‌زراندنی به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ له‌ كه‌ناڵی (السابعه‌) ی سه‌ر به‌ حكومه‌تی ئه‌رجه‌نتینی، بۆ گه‌یاندنی په‌یامی ئیسلام به‌ غه‌یره‌ موسڵمانان.

بنكه‌ی ئیسلامی ئه‌رجه‌نتینی دامه‌زراندنی ئه‌م به‌رنامه‌ ته‌له‌فزۆنیه‌ی به‌ ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی گه‌‌وره‌ی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌‌و ‌وڵاته‌ دانا بۆ خزمه‌ت گه‌یاندن به‌ په‌نابه‌رانی ئیسلامی, ڕونیشی كردۆته‌‌وه‌ كه‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ جێ‌ به‌جێ‌ نه‌ئه‌كرا گه‌ر بڕیاره‌كانی یاسای نوێی ئه‌رجه‌نتینی نه‌بوایه‌.

له‌لایه‌كی تریشه‌‌وه‌ موسڵمانانی ئه‌‌و ‌وڵاته‌ خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا‌و پشتگیری له‌م هه‌‌وڵه‌ پڕسووده‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌رجه‌نتینی ده‌كه‌ن‌و، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش به‌ یه‌كه‌م هه‌نگا‌وی جێ‌ به‌جێ‌ كردنی یاسای دیالۆكی نێوان ئاینه‌كانی ئه‌‌و ‌وڵاته‌‌و ئازادی زیاتر به‌خشین به‌ كه‌مینه‌كانی ئه‌رجه‌نتین داده‌نێن.