ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
ئیواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه 12/5/2011 یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه دیار و ناسراوه‌كانی سنوری چه‌مچه‌ماڵ (شێخه‌ی مه‌مه‌د ئاغا) بۆنه‌یه‌كی فراوانی سازكردبوو به بۆنه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی ماڵی تایبه‌تی خۆی و دانانه‌وه‌ی له شوێنی باوكی، ئاشكرایه له‌و بۆنه‌یه‌دا زیاتر له 400 كه‌سایه‌تی ده‌ڤه‌ری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ندێكیش له شاری سلێمانی و كه‌ركوكه‌وه ئاماده‌ی ئه‌و بۆنه‌یه بوون .
شیاوی گوتنه زانایانی لقی چه‌مچه‌ماڵ به‌شداری به‌رچاویان هه‌بوو له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وتارێكیان پێشكه‌ش كرد كه تێیدا پیرۆزباییان له‌و بنه‌ماڵه‌یه كرد و دا‌واشیان كرد كه هه‌موو لا پابه‌ند بن به ئایینی به‌رزی ئیسلام و داب و نه‌ریتی باب و باپیران و پیاو ما قوڵانی ڕه‌سه‌نی كوردهواری .
|