خولێكی كۆمپیوته‌ربۆ مامۆستایانی ئاینی كرایه‌وه‌.

راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران
له‌رێوره‌سمێكدا به‌ئاماده‌بوونی به‌رێوبه‌ری ئه‌وقافی سۆران و لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان خولێكی تری فێربوونی كۆمپیوته‌ر بۆ ژماره‌ێك مامۆستایی ئاینی كرایه‌وه‌،كه‌سه‌نته‌ری زانایان بۆرۆشنبیری ئاینی سازی كردبوو له‌ووته‌ێكی دا (وه‌یسی سه‌عیدوه‌یسی)به‌رێوبه‌ری ئه‌وقافی سۆران كردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌ی به‌گرینگ داناو هیوای خواست سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئاینی سنوره‌كه‌ سوودله‌ م جۆره‌ خولانه‌ ببینن . وه‌دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری زانایانی ئاینی به‌هه‌نگاوێكی بێویست دانا بۆزیاتر بایه‌خ به‌بواری رۆشنبیری زانایانی ئاینی وفه‌راهه‌م كردنی كه‌شێكی گونجاو بۆخستنه‌رووی توانایه‌كانیان،شایه‌نی باسه‌ سه‌نته‌ری زانایان بۆرۆشنبیری ئاینی وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌نته‌ری ئاینی له‌سنوره‌كه‌ دامه‌زراوه‌ وابریاره‌ ژماره‌یك چاڵاكی له‌بواره‌كانی خولی كۆمپیوته‌رو ئه‌نته‌رنیًَت وفێربوونی رێنووسه‌كان وخولی زانسته‌ شه‌رعیه‌كان ورۆشنبیری وچه‌ندین كۆر وسمینارو ئاهه‌نگی ئاینی وگێرانی مه‌راسیمی رێزلێنان له‌مامۆستایانی ئاینی سازبكات.