ئیسلام موڵكی ئیسلامیه‌كان نییه‌

ئێستا له‌ هه‌موو كات زیاتر قسه‌ له‌سه‌رمه‌سه‌له‌ى ئایین له‌ نووسینه‌وه‌ى ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، گروپگه‌لێك هه‌ن هه‌موو تواناى خۆیان خستۆته‌ كار بۆ ئه‌وه‌ى ئایین كه‌مترین رۆڵی له‌م ده‌ستووره‌ نه‌بێت و، به‌ هیچ شێوه‌یه‌كیش ناوی نه‌هێت، كه‌ (له‌وانه‌یه‌) به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ش هه‌مان رایان هه‌بێت، بۆیه‌ ده‌یانه‌وێت ئیسلام (ناو)یشی نه‌هێت، به‌ڵام لێره‌وه‌ ده‌بىَ هه‌موو لایه‌ك خۆمان بخه‌ینه‌ خاوه‌نی خۆمان، مه‌سه‌له‌ ئایین به‌ حزبه‌ ئیسلامیه‌كانه‌وه‌ مه‌به‌ستنه‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزبه‌ نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان (تاق و ته‌را نه‌بێت) پێشی ئیسلامیه‌كان ئیسلام به‌ ئایینی خۆیان ده‌زانن، كه‌واته‌ پێویسته‌ ئه‌ندامانی نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌یان بن، ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ن، ئه‌و كاتی ئه‌وه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌چه‌سپىَ كه‌ ته‌نها ئیسلامیه‌كان خه‌می دینیانه‌.
ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه‌ داوا له‌ حزبه‌كانیان بكه‌ن پێگه‌ى ئاینی ئیسلام له‌و ده‌ستووره‌ هیچی كه‌متر نه‌بێت له‌وه‌ى عێراق، ئه‌و ئیسلامه‌ هی هه‌موومانه‌و، ئه‌م ده‌ستووره‌ش بۆ ئایینده‌ى رۆڵه‌كانمانه‌، ئیسلام هی حزبێك و لایه‌نێك نییه‌، نه‌ موڵكی عه‌لمانی، نه‌ ئیسلامی، نه‌ نیشتیمانی، نه‌... نییه‌. با بسه‌لمێنین ئه‌گه‌ر چه‌ند گرووپێك داواى لابردنی ئیسلام له‌ ژیانی خه‌ڵك ده‌كه‌ن، ئه‌وا ده‌تواندرىَ هه‌زاران گروپ بۆ پشتیوانی پێكبهێندرێت.