خاڵی هەرە بەهێزی دکتۆر مستەفا زەڵمی

 

خاڵی هەرە بەهێزی دکتۆر مستەفا زەڵمی

 

 

وێڕای دەستخۆشیمان بۆ کۆلێژەکانی زانستە ئیسلامیەکان و یاسای زانکۆی سەڵاحەدین... بە بڕوای من خاڵی هەرە بەهێزی دکتۆر مستەفا زەڵمی لە خودی زانستەکەی نەبووە، هەروەها لە رایە نوێکانیشی نەبوو، چونکە راستە خوالێخۆشبو زانایەکی گەورە بوو، زانایانی فیقهی ئیسلام و یاساناسانیش شاهێدی بۆ دەدەن و نازناوی باوکی یاساناسانی عێراقیان پێداو ئەزهەریش وه‌کو گه‌وره‌ زانایه‌کی ئیسلام خەڵاتی کرد، ئەوەندە بەسە بۆ زانست بەرزی ئەو، خۆشم زۆر له‌ خزمه‌ت کتێبه‌کانی به‌هره‌مه‌ندبوومه‌، وێڕای ئەوەی لە بواری فیقهی و ئوسوڵەوە لەلایەن چەندان کەسی شارەزاو زاناوە رەخنەی لێگیراوە. ئەز وا تێدەگەم بەهێزی ناوبراو لە دوو خاڵدا بوو:

یەکەم: جورئەت و بوێری لە راکانیدا، چونکە زۆربەی رایەکانی ناوبراو دەتوانی لە کتێبەکانی پێشووتر بدۆزییەوە بەڵام ئەو بێ ترس هێنایە دەر.
دووەم: ئەو زۆربەی قسەکانی لە کاتی خۆیدا هاتن، بۆ نموونە باسی نەسخی هاوکات بوو لەگەڵ نوێکردنەوەی هێڕشەکانی رۆژهەڵاتناسە حاقیدەکان، باسی کۆیلەی داعشی بەدوو هات، باسەکانی ئافرەت هاوکات بوو لەگەڵ هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی....

هەروەها ناوبراو ئەگەر بە تووندیش بەتەنگاری رای هەندێك زانایان ببایەوە بەڵام حسێبی بۆ رایەکان دەکرد، بۆ نموونە لە هەموو کتێبەکانی بە جوانی پشت بە رای ئیمامە بەڕێزەکان دەبەستێت. فەشەلی هەندێك کەس لەم خاڵەدایە کە خۆیان بە نوێخواز دەزانن کەچی هیچ عومقێکی زانستیان نییەو بەرامبەر زانایانیش بێئەدەبن.