رۆژی هه‌ینی 15/7/2011 زۆربه‌ی وتاربێژانی ده‌ڤه‌ره جیاجیاكانی كوردستانبه پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌و گونده‌كانه‌وه له وتاری هه‌ینی و له مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه باسیان له زیانه‌كانی زینا كرد‌و به‌تاوانێكی قێزه‌ونیان وه‌سف كرد‌و ، هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه باسیان له دیارده‌یه‌كی نه‌خوازراو كرد كه خه‌ریكه به‌رۆكی وڵاته‌كه‌مان ئه‌گرێت و هه‌رگیز كۆمه‌ڵگای موسوڵمانی كوردی پێی ڕازی نی یه و، دا‌واشیان له نوێژخوێنان كرد هه‌ركه‌سه‌و له ئاست به‌رپرسیارێتی خۆیه‌وه له هه‌ر كوچه‌و كۆڵان و گه‌ڕه‌كێكدا كارێكی قێزه‌ونی له‌و چه‌شنه‌ی بینی به‌رپه‌رچیان بداته‌وه و نه‌هێڵن روبدات.
هه‌ر بۆ رێگیریكردن له‌م كاره كه به ئاشكرا دژی بنه‌ماكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌و، سوكایه‌تیكردنه به رۆمڤو كه‌ڕامه‌تی ئافره‌تان به‌تایبه‌تی، داوایان له په‌رله‌مانی كوردستان كرد یاسایه‌ك ده‌ربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره قه‌ده‌غه بكرێت‌و، ئه‌وانه‌ش كه بازرگانی پێدهكهنو ئه‌نجامی ده‌ده‌ن سزای یاساییان بۆ دابندرێت، هه‌روه‌ك به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تیان كرده‌وه دروست بێت له‌شفرۆشی به یاسا بكرێت، چونكه یاسا ده‌بێ رێگیری بكات له سوكایه‌تی كردن به مرۆڤ، نه‌ك شكاندنی كه‌ڕامه‌تی مرۆڤ بكاته شتێكی یاسایی.
شایانی باسه به پێی ڕاپۆرت و داتاكان دیارده‌ی له‌شفرۆشی له كوردستان روو له زیادبوونه به‌تایبه‌ت له شاری سلێمانی هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی له نوێترین ئاماردا ده‌ركه‌وتوه، كه له (400) شوێن به ئاشكرا له‌شفرۆشی ئه‌نجام دهدرێتو هه‌ر شوێنه‌و (5-6) ئافره‌تی تێدا داڵده دراوه.
|