ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان خولێكی( ته‌جوید) ده‌كاته‌وه‌


مه‌لا ره‌سول سیتكانی، راگه‌یاندنی لقی سۆران:
به‌ مه‌به‌ستی گرنگیدان به‌ خوێندنی قوڕئان‌و خوێنه‌رانی قورئانی پیرۆزو، چاكترخوێندنی له‌ رێگای فێربوونی زانستی ته‌جویده‌وه‌، رۆژی 12/7/2011 ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، هه‌ڵسا به‌كردنه‌وه‌ی خولێكی به‌هێزكردن و جوان خوێندنی قورئانی پیرۆز، بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ قوڕئانخوێنانی ناوچه‌كه‌.

شایانی باسه‌: له‌و خوله‌دا، چه‌ند مامۆستایه‌كی شاره‌زا له‌بواری ته‌جویده‌وه‌ وانه‌ ده‌لێنه‌وه‌، كه‌ ئافره‌ت و پیاو و تیایدا به‌ژدارن و، تاكۆتایی مانگی ره‌مه‌زان ده‌خایه‌نێت‌و، له‌ كۆتاییش خه‌ڵات بۆ ده‌رچوانی خوله‌كه‌ ئاماده‌كراوه‌.