راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر/مه‌لا مه‌عروف روستایی:
رۆژی شه‌ممه 23/7/2011 به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا هێمن ده‌رگه‌ڵه‌یی به‌رپرسی ناوچه‌ی سه‌فینی سه‌ر به لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و، پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی ناوچه‌ی زانایانی ناوبراو، له‌گه‌ڵ دام‌و ده‌زگاكانی ناوچه‌كه، سه‌ردانی بنكه‌ی ئاسایشی پیرزینی كرد‌و، له لایه‌ن به‌ڕێزان: كاك سیروان به‌رپرسی بنكه‌و فه‌رمانبه‌رانی، به گه‌رمی پێشوازی لێكرا.
له دانیشتنێكدا، كه نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند، رۆڵی هه‌ریه‌ك له زانایانی ئایینی‌و ده‌زگاكانی ئاسایش‌و پۆڵیس، له پاراستنی ئارامی كوردستان به‌رزنرخێنرا‌و، جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وتركردنی هه‌ماهه‌نگی كرایه‌وه‌و، سه‌ردانی له‌م جۆره به‌رز نرخێنرا.
|