رێكخراوی تواناسازی ئافره‌ت سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی نوێنه‌ری په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی زانایان ده‌كات


به‌ بۆنه‌ی چاڵاكی‌و ئاسانكاریه‌كان له‌ به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌ رۆشنبیریه‌كانی زانایانی ئایینی، رۆژی سێشه‌ممه‌ 26/7/2011، رێكخراوی تواناسازی ئافره‌ت، سوپاسنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بۆ/ به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا دڵشاد
بابه‌ت/ سوپاس‌و پێزانین

به‌ناوی رێكخراوی تواناسازی ئافره‌ت، ئه‌وپه‌ڕی سوپاس‌و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی جه‌نابتان ده‌كه‌ین، به‌ هۆی ئه‌و هه‌موو كارئاسانی‌و هه‌وڵ‌و كۆششه‌ی جه‌نابتان پێشكه‌شتان كردین، له‌ رێكخستن‌و به‌ڕێوه‌چوونی خولی هۆشیاركردنه‌وه‌ی مافی مرۆڤ، بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كان‌و، پێشكه‌شكردنی پڕۆ گرامی خوله‌كه‌ به‌ باشترین شێوه‌، داوا له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌كه‌ین ئه‌جری كاره‌باشه‌كانتان بدات‌و، هیوادارین نمونه‌تان زیادبێ‌.
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی رێزمان.

سۆزان عارف
ب. گ. رێكخراوی تواناسازی ئافره‌ت