راگه‌یاندنی لقی شه‌قڵاوه:
رۆژی دوشه‌ممه 25/7/2011 لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز به‌رپرسی لق‌و، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان به‌رپرسی ناوچه‌كان‌و كارگێر و ئه‌ندامانی، له نێو باره‌گای لقی ناوبراو، كۆبونه‌وه‌ی مانگانه‌ی خۆی سازدا.
ئه‌مه‌و له ده‌سپێكی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، دوای خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز، به ناوی ئه‌نجومه‌نی لق، سوپاس و پێ‌زانین ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان كرا، له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌م خولانه‌ی كه بۆ مامۆستایانی ئاینی، به هه‌ماهه‌نگی ده‌زگاو رێكخراوه‌كان ده‌یكاته‌وه‌و، هیوای به‌رده‌وامبوونیان خواسترا.
دواتر پابه‌ندبوونی مامۆستایانی ئایینی سنوری لقه‌كه، له‌سه‌ر یه‌كخستنی ئیمساك و كاتی بانگه‌كان له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا جه‌ختی له‌سه‌ر كرا‌و، داواكرا كه زانایان وه‌ك ئه‌ركی هه‌میشه‌ییان، هه‌موو هه‌وڵ و كۆششی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ‌و، رۆڵی به‌رچاویان هه‌بێت بۆ خزمه‌تكردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئیدانه‌ی تۆپبارانكردنی سنوری كوردستان كرا‌و، هیوایان خواست، كه هه‌رچی زوه رێبگیرێ له‌م تۆپبارانه‌و، چیتر ژیانی خه‌ڵكی كوردستان نه‌خرێته ترس ونه‌هامه‌تی.
|