راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران
له رێوره‌سمێكدا به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان و به ئاماده‌بوونی قائیمقامی قه‌زای سۆران و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرس و نوێنه‌رانی دامووده‌زگاكانی سنوره‌كه، دوو خولی فێربوونی قورئانی پیرۆز بۆ ئافره‌تان كرایه‌وه، كه سه‌نته‌ری نه‌ژبیر بۆ چالاكی ئافره‌تان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران ئه‌نجامیان ده‌دات.
له وته‌یكی دا كرمانج عزه‌ت قائیمقامی قه‌زای سۆران كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره خولانه‌ی به گرنگ وه‌سف كرد و به مۆدیلێكی جوانی دایه قه‌ڵه‌م تا شانبه‌شانی پیاوان، ئافره‌تانیش بێبه‌ش نه‌بن له فێربوونی قورئانی پیرۆز و فراوانكردنی ئاستی مه‌عریفییان.
لای خۆشییه‌وه به‌یان تۆفیقی سه‌رۆكی سه‌نته‌ری نه‌ژبیر بۆ چالاكی ئافره‌تان، له وته‌كه‌یدا سوپاسی ئه‌وقافی سۆرانی كرد بۆ هه‌ماهه‌نگی و كارئاسانی بۆیان و راشیگه‌یاند كه كردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو خوله ده‌ستپێكی چه‌ندین خول و چالاكی تری ئایینی ده‌بن بۆ پتر خزمه‌تكردنی ئافره‌تانی سنوره‌كه. |