جیاوازییە جەوهەریەکانی نێوان ئێمەو هاوەڵانی پێغەمبەری خوا درودی خوای لەسەربێ

ئەگەر بەراورد بکەین لەنێوان هاوەڵان کەخودا شەیەتیان بۆ دەدات بەچاکەخوازی،هەروەها خودای گەورە لێیان ڕازی بووە و ئەوانیش لەخودا رازی بوون،وەحەزرەتی خۆشەویست درودی خوای لەسەربێ فەرموویەتی جنێو بەهاوەڵەکانم مەدەن ئەوان باشترین دروستکراوی خوان،گەر بێت و یەکێک لەئێوە بەئەندازەی کێوی ئوحد زێڕو زیو ببەخشن هێشتا ناگەن بە ئاستیان بەڵکو ناگەن بەنیوە ئاستیشیان،ئەوان هەموو شتێکیان کردو هەموو قوربانییەکیان دا لەپێناو گەیاندن و بڵاوبونەوەی ئەم دینە وەڕاستگۆ بوون لەگەڵ پەیامی پیرۆزی ئیسلام و ئەم ئەرک و بەرپرسیارەتیەی لەسەر شانیان بو،ئەگەر بەراودێک لەنێوان ئەوان و نەوەکانی دوای ئەوان بکەین، دەبینین کەجیاوازیەکەیان ناگەڕێتەوە بۆ کەمی دەقەکان چونکە دەقەکانی قورئان و فەرموودە لەهەموو سەردەمەکاندا ئامادەییان هەبووە،بەتایبەت ئێستا کەتەواوی فەرموودەکان لەبەردەستن و دەست پێگەیشتنیان ئێجگار ئاسانە،کەواتە گرفتەکە لێرەنیە بەڵکو کێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەر دوو بنەمای گرنگ،یەکەم:زۆری هەستیاری هاوەڵان لەپابەند بوون بەدەقەکان و هەست کردن بەبەرپرسیارەێتی،دووەم:پەلەکردن لەجێبەجێ کردندا

بۆنمونە ئەگەر سەرنج بدەین کەهاوەڵان زۆر هەستیار بوون بەرامبەر هەر فەرمانێک یان ئایەتێک کەلەلای خوای گەورەوە دابەزیوە،ئەمەش وای لێکردون کەپێشبڕکێ بکەن لەچاکەکاری و خێرایی جێبەجێ کردنیدا،خۆئەگەر نەیانتوانیبا جێبەجێی بکەن هەستیان بەنیگەرانی و ئازارێکی دەرونی زۆر دەکرد لەفەرمودەیەکدا کە ئیمامی موسلیم لەئەبو هوڕەیرە دەگێڕێتەوە کەپێغەمبەری خوا فەرمویەتی لەکاتێکدا کەئایەتی(للە مافي السموات ومافي الارض وان تبدوا مافي انفسكم او تخفوه یحاسبكم به الله فیغفر لمن یشاء ویعذب من یشاء والله علی كل شيء قدیر)دابەزی ئەمە زۆر گران بوو بەلای هاوەڵانەوە، وەفدێکیان نارد بۆلای پێغەمبەری خوا وتیان ئەی پێغەمبەری خواچەند کارێکمان خراوەتە ئەستۆ ناتوانین جێبەجێی بکەین ئەوانەش نوێژ،جیهاد،ڕۆژو،سەدەقە،ئەم ئایەتەش دابەزیوە بۆتۆ بەڵام لەتواناماندانیە جێبەجێی بکەین.

پێغەمبەری خوداش درودی خوای لەسەربێ پێی فەرموون:ئایە ئێوەش دەتانەوێت وەک خاوەن کتێبەکانی پێشوو بڵێن(سمعنا وعصینا)وامەکەن،ئێوە بڵێن(...سعنا واطعنا غفرانك ربنا والیك المصیر)ئەوانیش گوێڕایەڵبوون و وتیان،دوای ئەمە  خوا ئەم ئایەتەی نارده خوارەوە(آمن رسول بما انزل الیه من ربه والمٶمنون كل آمن بالله وملائكته وكتبه ورسله لا نفرق بین احد من رسله وقالوا سمعنا واطعنا غفرانك ربنا والیك المصیر)ئەگەر سەیری ئایەتەکە بکەین بەڵگەیە لەسەر ئەوەی هەموو ئەوەی مرۆڤ لە دەرونی خۆیدا بیری لێدەکاتەوە لەچاکەو خراپە خوای گەورە لێپرسینەوەی لەسەر دەکات ئەمەش زۆر گران دەکەوێت لەسەرمرۆڤ چونکە خەیاڵەکانی مرۆڤ جۆراو جۆرن و ناتوانرێ کۆنتڕۆڵ بکرێن،بۆیە ئەم ئایەتە زۆر گران بولەسەر هاوەڵان و نەیان دەتوانی بەرگەی بگرن لەبەر ئەوەی مشت و مڕو مقۆ مقۆیێ دروست بو لە نێوانیاندا،لەوەڵامی ئەمەدە جبریل علیە السلام ئەم ئایەتەی دواتری بۆ هێنان(لا یكلف الله نفسا الا وسعها لها ما كسبت وعلیها ما اكتسبت...) دواتر بۆیان ڕون کرایەوە کە گەر بێت و نیەت وخەیاڵی چاکەیان هەبێ خوا بۆیان دەنوسێ هەرچەند لەدەستیشیان نێ بیکەن،بەڵام بەختورەو خەیاڵی خراپ تاوانبار نابن ئەگەر ئەنجامی نەدەن،بۆیە ئایەتی( ربنا لا تٶاخذنا ان نسینا او أخطئنا) ش بەشێکی ترە لە سۆزو بەزەیی خوا بەرامبەر بەندەکانی،ئیتر جیاوازییەکە لێرەدایە ئەوان زۆر مکوڕ بوون لەسەر جێبەجێکردنی بست بەبستی ئەم ئاینە،هەر ئایەتێک یان فەرمایشتێکیان گوێ لێبوبایە جا چی بۆفەرمان کردن بوایە بەچاکە یان ڕێگری بوایە لەخراپە ڕاستەو خۆ جێبەجێیان دەکرد ئەگەر لەسەریشیان زۆر قوڕس و گران بوایە باحیکمەتەکشیان نەزانبیایە،هیچ بڕو بیانویان ناگرت و ڕاستەوخۆتەسلیم بەفەرمانەکە دەبوون.

بەڵام ئاخۆ ئێمە واین بەدڵنیاییەوە نەخێر ڕۆژانە گوێبیستی چەندین ئایەت و فەرمایشت و فەرمان دەبین بەڵام ئاخۆ چەندە جێبەجێیان دەکەین،دەی خۆ ئەگەر بێت و وەکو وان سوربین لەجێبەجێکردنی دەقەکان ئەوا پێغەمبەری خوا بەگەورەتر لەوان باسمان دەکات و بەبرا ناومان دێنێت و تەمەنناو خوازیاری بینینمانە،خاڵێکی تر لەجیاوازی نێوان و هەستیاری هەوەڵان لە خێرا بەدەمەوە چونی فەرمانەکانی خواو پێغەمبەرو خۆشویستنیان،ئەوەتە کاتێک لەگەڵ پێغەمبەری خوا حەجی ماڵی خوا ئەکەن لەسەریان گرانە کەبەینی سەفاو مەروا بکەن چونکە ئەنسارەکان وتیان ئێمە لەسەردەمی نەفامی ئەم کارەمان دەکرد لەنێوانی دوو بت بەڵام کەئەم ئایەتە هاتەخوارو فەرموی(ان الصفا والمروة من شعائر الله...)ئیدی ڕاستەوخۆ بەرفەرمان بوون،یان کاتێ ئایەتی(لن تنالوا البر حتی تنفقوا مما تحبون)ئیتر هاوەڵان دەستیان دایە پێشبڕکێ کەئەبو تەڵحە باشترین و چاکترین و جوانترین باخی خۆی بەخشی،یان ئەوکاتەی ئیمامی عومەر ڕەزای خوای لەسەربێ ویستی کێبڕکێ لەگەڵ ئیمامی ئەبوبەکر بکا بۆهێنانی ماڵ بۆ جیهادو خزمەتی پێغەمبەری خوا چو نیوەی ماڵی خۆی هێنا بەڵام لەدوای ئەو ئیمامی ئەبوبەکر هات هەموو ماڵەکەی هێنابو،کە ئایەتی حەڕامیەتی بیرە هات ئاوا هەرچی بیرە هەبو لەماڵیان هەر هەموویان ڕشت و دەستیان هەڵگرت بەیەکجاری،وەسەدان نمونەی تری ئاواهەیە،ئەوان شوێن پێ هەڵگری پێغەمبەری خوا بون تەنانە لەپێدانانیش چاویان لێ ئەکرد وەکو بیلالی حەبەشی ڕەزای خوای لێ بێ کردی،بۆیێ ئەوان توانین ببنە نمونەی هەرەبەرزی مرڤایەتی و برایەتی و پێکەوە ژیان نیشانی جیهان بدەن،ئەگەرئێمەش فەلسەفەو کلتورمان نەگۆڕین ناتوانین برایەتی و پێکەوە گونجان دروست بکەین لەنێوان تاک و چین و توێژه جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا،ناسیۆنالیزمی عەرەبی بەدرێژایی دەیان بگرە سەدان ساڵ نەیتوانی عەرەب لەئەرک وفەرماندا بکاتە برا،هەروەها مارکسی و چەپ و عەلمانیەکانی کوردیش،سەرەڕای ئەوەی کەدەستەڵاتیان کەوتە دەست،نەیانتوانی دادپەروەری و ئازادی بۆ گەل دابین بکەن چونکە بنەمای بیرکردنەوەو جیهانبینی ئەوان لە سەر عەقیدە و ئیمان دانەمەزراوە،لەبەر ئەوە ئەوان ناتوانن لەبەرژەوەندیە تاکی و تایبەتیەکانی خۆیان وازبهێنن،برایەتی تەنها لەژێر سایەی ئیماندا دروست دەبێت.

سەیرکەن عومەری کوڕی خەتتاب بە ئەبوبەکر دەڵێت ئەبوبەکر گەورەی ئێمەیە چونکە ئەو گەورەی ئێمەی ئازاد کردووە،کەئەوەش مەبەستی بیلالی حەبەشیە،پێغەمبەری خوا درودی خوای لەسەربێ بەسەلمانی فارسی دەفەرموێت،سەلمان لەئێمەیە،بۆیە ئەوان تەنها نەتەوەی تەنها گوتارو دورشم نەبوون،چونکە هیچ گوتارو دروشمێک سودی نابێت،ئەگەرعەقیدەیەکی لەدواوە نەبێت وەئەگەر لەپێناو ئامانجێکی مرۆڤ دۆستانەو پەیامداریدا نەبێت،بۆیە لەکۆتاییدا دەڵێم ئەوان بۆ خوا ژیان و بۆخوا،تێکۆشان هەر بۆیەش خوا شەڕەف و شکۆی پێ بەخشین و بونە باشترینی کەسەکانی سەر ڕووی زەوی و وەچاخی زێڕین و بەختەوەریان دروستکرد،بەڵام ئێمەچی؟!وەزۆر گرینگە قسە بەو وتەیە بکەین کەگوتراوە چۆن شیرمان لەخوێنیان پارێزراو بو بازمانیشمان لەباسکردنیان بەخراپە پارێزراوبێ.