"پاڵفتەکردنی دەروون پێویستی بە چاودێری ووردو و پەروەردەیەکی هەستیارو هەمیشەیی هەیە"

گومان لەوە دانیە کە ناخی ئادەمیزاد هەڵگری هەردوو ڕەگەزی "چاکە"و"خراپە"یە

و هەرکامیان پەروەردەکرا-چ لەلایەن خودی مرۆڤەکە خۆیەوە یا کەسانی تر- ئەوا ئەوەیان زیاتر زاڵ دەبێت و ئەویتریان هەرچەندە هەر بوونی دەمێنێت بەڵام ڕۆڵی لاوازترو کاریگەری کەمتر دەبێ،هەر بۆیە دەروون و ناخی مرۆڤ هەر لەدێر زەمانەوە گرنگی پێدراوەو زانایانی خەمخۆرو شارەزا نوسین و باس و لێکۆڵینەوەیان لەسەر کردووە،چونکە ئەمە ڕوونە کە بەهاو نرخی مرۆڤ لە ڕوح و ناخی دایە ئادەم سەلامی خوای لە سەربێ تاکو ڕۆحی بەبەردا نەکرا هەیکەلێکی ناو بۆش بو شەیتان بەگاڵتەوە فوی پێدا ئەکرد،بەڵام کاتێ خوا ڕۆحی بەبەرداکرد ئیترخوا ئەم  ڕێزەی لێناو فەرمانی بەفریشتەکان کرد کڕنۆشی ڕێزو نەوازشی بۆ بەرن کەدەفەرموێت"ونفخت فیه من روحی فقعوا له ساجدین"بۆیە جەوهەری ئیسلام بۆ ئەوەهاتوە کە مرۆڤ بە هەردوو دیوەکەی پاڵفتەو ئاڕاستەو پەروەردەو بەختەوەر بکات،وەئەگەر وورد بینەوە لە ژیانی پێغەمبەری خوا درودی خوای لەسەربێت تێدەگەین چەندە گرینگیداوە بەتەندروستی جەستەو بەتەنگ پاراستنی لەش و لارەوە هاتووە کە دەفەرموێ "النظافة من الإیمان" یاخود ئەفەرموێ"ولیجسدک علیك حق"زۆر لەوەش زیاتر گرینگیداوە بەساغی دەروون و پاکژکردنەوەی،بگرە تاکو بە"الجهاد اڵاكبر"-ی ناوبردوەو حەسێبی بۆ کردوە ئیدی ئەم لاشە وەکو توێکڵ وایە بۆپاراستنی کاکڵ،یان وەکو خەڵێفەوایە  بۆ پاراستنی هەنگوین،وەچەندین ئایەت و فەرمودە ئەوە پشت ڕاست دەکەنەوە کە گرینگترین شت لە مرۆڤدا ناخ و دەرونیەتی بۆنمونە خوا ئەفەرموێت:

"قد افلح من زكاها٭وقد خاب من دساها" یاخود دەفەرموێ" وذروا ظاهر الإثم وباطنة ان الذین یكسبون الإثم سیجزون بما كانوا یقترفون " یان" فمن كان یرجوا لقاء ربه فلیعمل عملا صالحا ولا یشرك بعبادته ربه احدا"

وەحەزرەتی خۆشەویست دەفەرموێت" ألا إن في الجسد مضغة إذا صلحت صلح الجسد كله،وإذا فسدت فسد الجسد كله ألا وهی القلب " یاخود دەفەرموێت" إن الله لا ینظر إلی صوركم ولا إلی اجسادكم ولكن ینظر إلی قلوبكم "

ئیدی هەرکەسێ بەجۆرێ لێی تێگەیشتوەو ناوی ئەبات  بۆنمونە لای هەندێ کەس ناوی"ڤاهری و باگنی"ـە لای هەندێکی تر بە"دین و دونیا"لای هەندێکی تر حەقیقەت و شەریعەتە،ئیدی گرینگ ناونیە بەڵکو ناوەڕۆک و جێبەجێکردنە،ئەوەئەبێ باش درک بەوە بکەین کە هیچ مەترسیێ بەقەد ئەو نەفسە بەدکارە سامناکتر نیە کەلەناو ناخی خۆمان دایە،چونکە گەر بێت بەردوام پەروەرده نەکرێ مەحاڵە بەئاسانی پاک ببێتەوە لەهەموو ئەو دەردو درمانە،خۆی ئادەمیزاد پێکهاتوویەکی ئێجگار ئاڵۆەو لە دەیان ئامێری سەرسوڕهێنەر پێکهاتووە،ئەم ئامێرانەش دووجۆرن،جۆرێکیان ماددی ئەویتریان مەعنەوییە،ئەم ئامێرانە بەهەردوو جۆرەکەیەوە نەخۆش دەکەون و پێویستیان بەچارەسەرکردن دەبێ،بەڵام ئەوەی گرینگە لێرەدا ئەوەیە کەچۆن ئەبێ پزیشکی نەخۆشیەکانی جەستە ئەگەر شارەزاو بەئەزموون و خاوەن ویژدانێکی زیندوو نەبێ لەوەئەچێ نەخۆشیەکە خراپتربکات و سودێکی ئەوتۆی نابێ،وە نەخۆشیە دەرونیەکانیش بەهەمان شێوە پێویستیان بەچارەسەری خێراهەیە بەڵام ئەبێ بزانین کەڕوو ئەکەینە کێ و لای کێ چارەسەر وەردەگرین،چونکە ئەم پزیشکانەی چارەسەری دەروونی خەڵک ئەکەن ئێجگار نادرو دەگمەنن،خۆزگە چۆن لە کاتی نەخۆش کەوتنی جەستە خەممان لەبەر ئەبێ ئەوەی لەدەستمان بێ ئەیکەین تاکو نەخۆشیەکە یاخود ئازارەکە نەهڵین،ئاواش لەکاتی نەخۆش کەوتنی دەروونمان خەممان لەبەر بوایە و هەوڵی چارەسەرییمان بدایە،ئی واهەیە گەر نەقوستانی و کەم و کوڕییەکەی سادەی بەجەستەو ڕوخسارەوەبێ لای نەنگی و ناڕەحەتیەو بەهەرجۆرێک بێ چارەسەری بۆ ئەدۆزێتەوە،بەڵام دەیان نەقوستانی و کەم و کوڕی و نەنگی لەعەقڵی لە سینگی لە دڵی لە ناخی لە ڕەفتاری لەبیرکردنەوەی هەیە کەچی هەر زۆر بەلایەوە نۆڕماڵ و سادەیە،خۆزگە هێندەی پارە لە نەشتەرگەری جوانکاری خەرج ئەکرا بەچارێکی ئەوە هەوڵی جوانکردنی ناخ و دروون و ڕەفتارمان دابوایە.