نامۆترین بانگەشە

لێرەو لەوێ دەنگی شازو نامۆ بە ئاین و ئەخلاق و ڕەوشتی هەزار ساڵەی ئەم میللەت و کۆمەڵگەیە دەبیستین، کە جێگەی نیگەرانی قبوڵ نییە و مایەی هەڵوێستی جددی و بەرپەرچ دانەوەی توندنە ، چونکە ئەوانە بەناوی جێندەروە دەیانەوێ مرۆڤ بکەنە ئاژەڵ و خوی خراپی ڕەگەز بازی و پاش بازی بکەنە نەریتی کۆمەڵگەو تەواوی  گەنج و لاوانمانی پێ فریو بدەن و پێکهاتەی کۆمەڵایەتی گەلی کورد تێکوپێک بشکێنن و شیرازەی کۆمەڵایەتی بشێوێنن و مرۆڤ گەلێکی نەخۆش و نا تاندرووست بەرهەم بهێنن.

هەموو ئەم کارانە دژە بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام و پێچەوانەی سروشت و تەبیعەتی دروستە بۆیە پیویستە هەموومان بەرپرچی هەموو ئەو پیلان هەوڵ و دەنگۆ شازانە بدەینەوەو بە کارێکی نحامۆو دزێوی بزانین ، کە دژە بە کەلتوری گەلەکەمان بۆیە دەبێت لایەنی بەرپرس و دەستەڵاتی ئیداری وڵات بەدەنگ نەبێ و ڕاشکاوانە ئیجرائاتی پێویست لەبەرانبەر ئەم هەوڵە نەزۆکانە بگرێتە بەرو ڕاشکاوانە پارێزگاری لە ئەخلاق و ڕەوشت و بەهی مرۆیی و ئاینی زۆرینەی هەرە زۆری گەلەکەی بکات.

ئەگەر دەسڵات وئەو لایەنانەی بەرپرسن هەڵوێستی جددی وەرنەگرن دڵنیابن ئەو کارە قێزەونانە لەلای میللەتی موسوڵمان قبوڵ کراونییەو دەبێتە هۆی پشێوی و نائارامی کۆمەڵایەتی و ناڕەزایی جەماوەری بەشوێن خۆیدا دەهێنێ.