ئافاتی کاڵبونەوەو پوکانەوەی کەسایەتیەکان

یەکێکی تر لەم ئافات و دەردە سامناک و کوشندانەی کەدەتوانین بڵێین ئیمڕۆ مرۆڤایەتی بەدەستیەوە دەناڵێنێ و بەرۆکی مرۆڤەکانی گرتوە دەستی لەبنەقاقا گیرکردوون وەهەموومان کەم تازۆر هەستی پێ دەکەین و زۆر بەڕۆنی و ئاشکراییەوە دیارە ئەویش بریتیە لە نەمانی کەسایەتیە گەورەکان و نەمانی ڕێزو گەورەیی و بچوکیە لەناومان دواجار ئەمەش سەرەکێشێ بۆ لێک ترازانی خێزان و کۆمەڵگە بەگشتی و فەوزاو بێ سەرو بەرییەکی ئێجگار سەرسوڕهێنەر،چونکە گومان لەوەدانیە بەرەکەت و خێرو خۆشی بەبون و لەگەڵ بونی گەوەرکانمانە،هەر خێزانێ وەهەر شارو شارۆچکەو میللەتێک گەورەو دەم سپی و پیاو ماقوڵ و قسەکەری لەناو نەما گومان لەوە دانیە بەماوەیەکی کەم وێرانی و کاولکاری و لێکترازان و هەڵوەشانەوە ئەنجامەیەکەیەتی،چونکە حەزرەتی خۆشەویست درودی خوای لەسەربێ دەفەرموێت"البركة مع أكابركم"یاخود دەفەرموێت"لیس منا من لم یرحم صغیرنا ویقر كبیرنا"لە فەرمایشتێکی تردا دەفەرموێت"لیس منا من لم یجل كبیرنا، ویرحم صغیرنا، ویعرف لعالمنا حقه"

اللە اکبر دوێنێ چەندە خۆشبو لەهەر لادێ و کوچەو کۆڵانێکی شار گەورەو ڕیش سپی و خەمخۆرێک هەبو ئیدی لەهەر کێشەو گیرو گرفت و گرێ و ئاریشیەیێ قسە قسەی ئەوبو کەس لەقسەی لەقسەی ئەو نەبو هەر ئەوەندە ئەو دەمی کردباوەو ڕێگەچارەیێکی دانابوا ئیدی هەموان ڕازی دەبون و کۆتایی بەکێشەکە دەهات،ئیدی ئیمڕۆ کابرا لەناخی دڵەوە پڕ بەدەم دوعا دەکات کەبەئیمان بمرێ بەڵام کێشەی بۆ پێش نێ و توشی چ گیرو گرفت نەیێ،چونکە دەزانێ زروفی ئیمڕۆ کەس بەکەس نیەو کەس گوێ بۆ کەس ناگرێ و کەس خۆی بەکەس نادا،ئیمڕۆ کێ حەسێب بۆ باوک و براگەورەیە کات،ئیمڕۆ هەر کەس لەڕاستی خۆی خۆی پێ برا گەورەو شێخ و مەلاو حاجی و پاشاو وەزیرو گزیرە وائەزانی ئەگەر چ بەگزادەو ئاغاو کوێخا وەزیرو گزیرو موختارو ئیختیارو پیاو ماقول هەبن جەنابیانن،ئاخر دوێنێ کۆتایی هێنان بە کێشەیەکی گەورە بەوەندە کافی دەبو چەند پیاو ماقوڵ و کەسایەتی و ڕیش سپی تەشریفیان بردبا ماڵی مەزڵوم و ستەم لێکراو ئیدی کابرا دەی وت بامن بەڕێی ئێوە هەمە ئەمن ئەوەدەهێنم ئێوە ئەزیەت بکێشن و تەشریف لەبەر من بێنن ئەوە لەبەر خاتری ئێوە،چیتان فەرموو من لاریم نیەو قسەم لەقسەی ئێوە نیە،بەڵام هەی هوو کوانێ ئیمڕۆ کێ خەتی کێ ئەخوێنتەوە کێ تەنازول بۆ کێ دەکات،کێ ڕێز لەکێ دەگرێ و خۆی بەئەوی تر دەگۆڕێتەوە..!

دەی بڕوافەرمون لەم دونیایە هیچ لەوە ناخۆشترنیە کێشەیەکت لێ بقەوێ خزمێک دۆستێک ناسیاوێکی قسەزانت نەبێ دەم سپی و ڕیش سپی و خەمخۆرێکی جدیت نەبێ،لەوەش ناخۆشتر ئەوەیە لەگەڵ کەسانێک لێت بقەومێ کەسیان نەبێ قسەی لەگەڵ بکەی براگەورەو دەم ڕاستێکیان نەبێ،خەمە گەورەکەو زامە قوڵەکە لێرەیە دوێنێ چونکە دەم ڕاست و چاوساغ و پیاو ماقوڵ هەبون و ڕێزیشیان لێدەگیراو بەقسەشیان دەکراو زۆربەی هەرە زۆری کێشەکان چەندە گەورەو ئاڵۆزبان زۆر بەئاسانی چارەسەر دەرکران،بەڵام ئیمڕۆ چونکە ئەمەنەمایە سەدان کێشەی چارەسەر نەبو هەیە سەدان برینی سارێژ نەبو هەیە،گوندەکان چۆڵ بون،خێزانەکان لەبەریەکتر هەڵوەشانەوە،لادێکان بەچۆلی و مزگەوتەکانیان بێ مەلاو بەبێ نازی ماونەتەوە،ئاخر داخی گرانم ڕۆژ ڕۆژی ناپیاوو بەناوپیاوانە،ناپیاو کراون بەپیاوو پیاوەکانیش بەبێ نازی وخەمباریەوە لەکوچێکی ماڵ کەوتون،سەدان کێشە هەبوە مەلاو کەسایەتی و پیاو ماقوڵی ناوچەکە نەماون نەچن و تەکلیف نەکەن،کەچی نەگوێیان بۆ گیراوەو نە فلوسێکی سوتایشیان بە قسە دراوە،دواتریش ئافرەتێک،یان بەناو پیاوێک کە فودرایەو هەموو پیاواتیەکەی بریتی بوە لە پارەو سمێڵەزلەکانی چوە هەر بەئاسانی و سەرپێیەوە کێشەکەی چاککردوە،کەباشی کردوە کارێکی باشی کردوە بەڵام زۆرجار قوڕەکە سەختربوەو سودو مەرام و دەسکەوتی زۆری لەکێشەکە دەستگیربوە،بۆیەش زۆر بەدەستی ئەنقەست ویستیویەتی چانەبێ تاکو سودی زیاتری دەستکەوێ،وەبەڕاستی نەمان و کاڵبونەوەو پوکانەوەی پیاوە بەتەمەندارو ئەزموندارو خاوەن سەلیقەو خەمخۆرەکانمان خەسارەتێکی ئێجگار گەورەو هەڕەشەو مەترسییەکی زۆرە لەسەرمان،چونکەیەکێک لە سیفەت و خەسڵەتە هەرە دیارو باوەکانی نێو میللەتی کوردی موسڵمان بریتی بوە لە گوێڕادێری و ڕێزگرتن لە پیاماقوڵ و کەساتیەکان.

بەڵام ئیمڕۆ بەدەستی ئەنقەست ئیش لەسەر ئەوە دەکرێ پیرۆزیەکان و داب و دەستوری ڕەسەنایەتیمان نەهێڵن،سێ هۆکاری دیارو سەرەکیش بۆ ئەمە هەن،یەکەمیان لایەنی پەیوەندیدار کەکار لەسەر ئەوە دەکات کەسایەتیەکان نەهێڵێت و بەناکەسبەچەکان   جێیان پڕەکاتەوە،زەرەی زۆریشی لەمەکردوەو ئەبێ باجی زیاتریش بدات لەسەر ئەم مەسەلەیە،دوەمیان زۆرجار کەسایەتیەکان بەدەستی خۆیان ئەم ڕێزو تەقدیرو بەهاو هەیمەنەو شەخسیەتەیان لەکەدارەکەن و خۆیان هەرزانفڕۆشەکەن بۆ مەبەست و مەرامێکی دونیاو دەسکەوتێکی کەم و وەرگرتنی پۆستێک،سێیەمیشان خەڵکەکە بەگشتی ئەو بەهاو ڕێزو ڕەسەنایەتی و گەورەییەیی جارانی نەماوە ڕێز لەگەورەکانیان نانێن و خۆڵی دوریان پێ درمان وحەزیان لەقاچ ماچکردنی فڵان و فیسارە لەبری دەستی خۆیان و کەسایەتیەکانیان ماچ بکەن.

لەکۆتاییدا دەڵێم ئەگەر ئەم جیلەی ئێستاش گرینگی و ڕۆڵ و بایەخ و  قەدری قیمەتی ئەو پیاوانە نەزانێ و هەست بە مەترسییەکانی نەمانیان نەکەن،بەڵام ئەوانەی پێشتر ژیاون و ئێستاش لەژیاندا ماون،ئەوان با هەوڵێکی جدی بدەن و لانی کەم ڕێز لە گەوەکانی نزیک و دەوروبەری خۆیان بگرن و نازیان بکێشن،ڕاوێژیان پێ بکەن،لێیانەوە فێربن،ئەزمونیان لێ وەرگرن،خزمەتیان بکەن،دواتر زەرەکەین گەستنی پەنجەی پەشیمانی و کاڵەک شکاندن بەئەژنۆمان دادمان نادات و بەفریامان نایێت،تا نەڕۆن و لە دەستمان نەچن و نازانین چیمان لەدەستداوە، ئەمانە سەروەت و بەخششێکی ئێجگار گەورەیی خوایین بەسەرمانەوە، ئەمانە فەرهەنگ و فێرگەیەکی گەورەوگرینگن،بەرەکەتن لەڕاستیدا،کەسابەت و شەهامەت و شەڕافەت و سەداقەت و نەزاکەت و حەماسەت وجوامێری و دڵسۆزی و نان بدەیی و لێبوردەیی سیفەتی وان و هەڵگری سەدان خەسڵەتی جوانتر بون،گرینگە ئەزمون وژیری وان و هێزو توانایی گەنجەکانمان تێکهەڵە بەیەکتر بکرێ  دین و ژینی پێ بسازێندرێ و بڕازێندرێتەوە.