مامۆستایانی ئایینی هه میشە خۆنەویستانە لە خزمەت کردن بە دین وژینی میللەتەکەیاندا پێشەنگ بوون

نوسيني: مەلا عطا محمد پێنجوێنی*

زۆرن ئەوانەی خۆیان بەدڵسۆزی گەلەکەیان دەزانن وپێیانوایە  لەخزمەتی گەلونەتەوەکەیاندابوون ، بەڵام کە من ئەوانەی دورلە بەرژەوەندی کەسی خۆیان خزمەتی دین وژینی گەلەکە یان پێکەوە گرێ دابێت وهاوتەریبی یەکتر خزمەتیان کردبێت.

مامۆستایانی ئایینی ئەوتوێژە دیارەن  بەدرێژایی مێژوو توانیویانە لەوبوارە دا پێشەنگی گەلە کە یان بوون هیچکات گوێیان نە داوە بە سەرماوگەرما یان شەوو ڕۆژبەبێ گوێدانەئازارو بێزاری خۆیان خزمەتی خۆیان کردوە دیارە لە مە شدا مەبە ستم  لە زاناڕاستەقینە وبەرجە ستە یانەیە کە ڕۆڵی خۆیان دیوەو مێژوش شاهیدیان بۆدە دات کوردگوتەنیش (بەری خۆربە بێژنگ ناگیرێت)، مە بەستم لە وکەسانە نیە تەنهابەناوپێیان دەگوترێت مەلا ؟ مێژو شاهیدە کە مەلای کورد چی خزمە تێکی کردوە لە ڕابردودا لە بورەکانی ئە دەب ونوسین و خزمە ت کردن بەوێژەی کوردی ( ئە وانەی جێگای شانازی میللەتن  دەستنێژی مە لاو حوجرەی مزگەوتن) لە شۆڕشەکانی کوردە و بڕوانین کام شۆڕش  هه بوە سەرکردەکەی پێگەندراوی مزگەوت ودەستی مەلای کوردنەبوبێت کام بواری مێژو ئەدەب و وێژەوهونەری کوردی هه یە پشکی شێری هی مزگەوت ومەلای کوردنەبوبیت بۆیە بە شانازیە وە دەتوانین بڵێین ڕابەرایەتی شۆڕشەکانی کورد بە شی مزگەوت ومە لای کوردی لێدەربکەن ، تەنها دزو گە ندەڵ ومافیاکانی دەمێنێتەوە مێژوئە دەب و هونەری کوردی پشکی مەلای کوردی لێدەربکە یت ئەوەی تری  یەکسانە بە سفرشتێکی نامێنێتەوە مایەی شانازی ودڵخۆشی بێت.

هه رچین وتوێژێک لەپاڵ خزمەتکردن بەپیشەکەی خۆی بیرئ لەوەش کردوەتەوە بەرژەوەندیەدارایی وکەسیەکانی خۆی بەدەست بهێنێت جگە لە مامۆستایانی ئایینی کە بەرژەوەندیەگشتیەکان وخزمەت کردن بە دین وژینی کۆمەڵگای کوردەواری لە پێشەنگی هه مووبوارەکانی ترەوە بوە نمونەی زۆرمان هه یە لە وبابە تانە هه رلە ناونانی منداڵێکەوە هه تا پرۆسەی هاوسەرگیریە کان و کێشە کۆمەڵایەتی وخێزانیەکانیش تەنانەت  ناشتن وبەخاک سپاردنی مردوەکانیش ، بۆیە ئەوەمامۆستای ئاینیە کە پێویستی بە وە نیە بلیت ببڕیت و بڕۆی بۆلای کێشەخێزانی وکۆمەڵایەتیەکانی خۆتی بۆباس بکەیت و چارەسەری پێویستت بۆبکات، ئەوە مامۆستای ئاینیە کە کاتی دەوامی دیاری کراوی نیە و شەوبێت یان ڕۆژ سەرمای زستان بێت یان گەرمای هاوین دێت بە دەنگتەوە لەهه ربوارێک تۆ هانای بۆببەیت.

ئەوەی سەرنجی منی ڕاکێشاومنی هێنایەنێوئەم باسە  ئەم وێنەی خوارەوە بو کاتێک ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ١-٣-٢٠٢٣ لە ( لقی سلێمانی یەکێتی زانایان ) هاتمەدەرەوە بڕۆمە وە بۆماڵ مامۆستایانی قەدرگرانی ( ئەنجومەنی فەتوای باڵام ) بینی بە وشێوازە کە کاتی خۆیان تەواوبوبو بە ڵام دایە حاجیەکی بە تەمەن هاتوەو کێشەیەکی هه یە  وهاتوە بۆلای فەتوا بەڵام سەرباری تەواوبونی کاتی زێڕینی خۆیان خۆنە ویستانە دانیشتون بە دیاری دایکێکی پیرەوە کە هه رخۆی شێوازی دانیشتن وگوێ گرتنەکەیان دنیایەک پرسیاردروست دەکات کە مامۆستای ئایینی چەندە دڵسۆزو خەمخۆری ڕاستەقینە ی دین وژینی گەلەکەیەتی  بۆیە هه رکەس خاوەنی ویژدانێکی زیندوبێت لەدڵسۆزی مامۆستایانی ئایینی تێدەگات وهه زاران سوپاس وپێزانین ونزای خێربۆمامۆستایانی دڵسۆزدەکات  دیارەخەڵکی ناحەزیش خۆئ لە ڕاستیەکان لادەداو هه رەوەک پیرەمێردی هۆنەری مە زنی کرد دە ڵێت ( ئەوتیشکە جوانەی کەخۆرپێیەتی شەم شەمە کوێرە ڕقی لێیەتی ).

 

*جيگری لێپرسراوی لقی سلێمانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان