ئێمە موفتین یان فیتنەگێڕ

بەڕێزان زۆردەمێک بوو دەموویست ووتارێکی کورتی لەم جۆرە بخەمەخزمەتتان ، بەڵام دەمویست بزانم لەکوێوە دەست پێبکەم.

ئێستا لەم سەردێڕەوە دەستم پێ کرد، دوای ئەوەی بینیم هەندێکی بەرچاومان بێ ڕەچاوکردنی هیچ پێوەرێک حەزدەکەین گەرخەڵکیش پێمان ڕەوانەبینن بەزوبانی حاڵ وقاڵ وادەردەبڕین (ئێمە موفتین) بەڵام نەمان پرسیوە ئەرێ کێ ئەم ڕەوایەتیەی پێ داین ؟ پێوەرەکانی موفتی بوون لەکێ ولەکوێوە سەرچاوەی گرت ؟ ئەی خودی خۆمان چی ئاڕاستەمان دەکات ؟ ئەی خۆبڕیاریشە کردارەکان جێگای لێ پرسینەوەو لانی کەم پرسیاربن، دەی هەستمان چۆنە کێ لێمان دەپرسێ؟ و بۆکێ وەڵام حازر دەکەین؟

ببورن ... موفتی بوون بەحەزداری ناکرێ و بازرگانیش نییە تاپێویستی بەعەقڵی بازرگانی بێ . فرسەت هێنانیش نیە تابەدوی فرسەتی شکاندن وپرواندنی خەڵکەوەبین.

خوای موتەعال دەفەرمووێ : - (وَلَا تَقُولُوا لِمَا تَصِفُ أَلْسِنَتُكُمُ الْكَذِبَ هَذَا حَلَالٌ وَهَذَا حَرَامٌ لِتَفْتَرُوا عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ إِنَّ الَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ لَا يُفْلِحُونَ} [النحل: 116].

ئەم ئایەتە ئاماژەمان دەداتێ کەلەدەرەوەی چوارچێوەی زانستی فەتوادان ،مرۆڤ دەگونجێ بکەوێتە ژێر کاریگەری حەزەکانی خۆی لەبڕیاردانی (حلال ) و (حرام ) . ئاخر موفتی دەبێ (زانابێ ،لەخواترس بێ ، لەسەرخۆبێ ، کاریگەری دەوروبەری لەسەرنەبێ ، شارەزای سەرجەم زانستەکانی  پەیوەست بەم ئەرکەپیرۆزەبێ ، جێگامتمانەی گشتی بێ ....هتد ) بەڵام خۆباش دەزانین ئێمەلەوئاستەدانین ،کەوابوو واجبە ئەرکەکەبەجێ بهێڵین بۆ پیاوانی مەیدانی خۆی و شەرم نەکەین وبەئاشکرا بڵێین (من ئەهلی فەتوانیم ) . ئیتر گەرئۆقرەمان نەگرت ئەوسادەبین بە (موفەتیین) ئەرکی شەمچەی فیتنە دەگێڕین .

مەخابن فیتنەگێڕی کارێکی قێزەونە ، شەیتان شاباشی دەکات و بێ عیلمی ڕێگای بۆخۆش دەکا ،بەتایبەت لەم سەردەمەی کەزۆرشت لەبەرژەوەندی موسوڵمانان وئایینی بێ گەردی ئیسلام نیە . ئاخر لەبەرژەوەندی کێ مینبەرومیحرابی پێغەمبەر(دروودی خوای لەسەربێ) دەکەنە پێگەی دەربڕینی ڕق وحەزەکان ، چۆن جورئەت دەکەن ئەوبڵندگۆیەیی عەیامێکە خەڵکی بۆتیماری دتردیان گوێیان بۆدەگرت ئەمڕۆ جەنابت دەیکەیتە هۆکاری دەردەدارکردنی موسوڵمانان . بیرتان چوو(وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ ) ئەرکی میراتگرانی پێغەمبەرە ونابێ نەگونجاوە ببینە جێگای زەحمەت وبارگرانی بۆموسوڵمانان وغەیری ئەوانیش .  بۆیە هیوادارم ئەم دیاردەنەشازە کۆتایی پێ بێ ولایەنی پەیوەندیداریش (وەزارەتی ئەوقاف )و (سەرکردایەتی زانایان )بەهەماهەنگ لەگەڵ دڵسۆزان لەهەوڵی بنبڕ کردنیدابن .

 ئێمە کە موفتی نین با فیتنەگێڕیش نەبین.