نۆمینەی حاجیان باشترین ڕۆژەکانی دونیا

* خوای پەروردگار سوێندی پێ دەخوات 
لەبەر فەزڵ و گەورەیی ئەم دە ڕۆژە پەروەردگار سوێندی پێ دەخوات ، دەفەرموێ: ⦅ وَلَیَالٍ عَشۡرࣲ ⦆ سورەتی الفجر : 2 
هەندێک لە موفەسیرینی قورئان دەفەرموون : مەبەست لە دە ڕۆژەی سەرەتای مانگی ذي الحجةیە.
* ڕۆژانێکی دیاریکراوە بۆ یادی خودا 
پەروەردگار داوای لێ کردووین لەو ڕۆژانەدا یادی تێدا بکەین ، فەرموویەتی: ⦅ وَیَذۡكُرُوا۟ ٱسۡمَ ٱللَّهِ فِیۤ أَیَّامࣲ مَّعۡلُومَـٰتٍ ⦆ سورەتی الحج: ٢٨ 
واتە:  یادی خوای گەورە بڪەن لە ڕۆژانی دیاریکراودا کە ( مەبەست لە ڕۆژانی نۆمینەی حاجیانە) 
* خۆشەویسترین ڕۆژانە بەلای پەروەردگارەوە
پێغەمبەری خوا ⦅ ﷺ ⦆ دەفەرموێت: ( هیچ ڕۆژانێک نییە ڪردەوەی چاڪە تیایدا خۆشەویستتر بێت لای خودا وەڪ ئەم دە ڕۆژەی مانگی حاجیان، وتیان: تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خودا ؟ فەرمووی: تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خودا، مەگەر پیاوێك بە خۆی و ماڵ و سامانییەوە دەربچێت بۆ جیهادو هیچیش لەوانە نەگەڕێتەوە ) رواە البخاري 
* مەزنترین ڕۆژەکانی دونیایە 
پێغەمبەری خۆشەویت ⦅ ﷺ ⦆ دەفەرموێت : هیچ ڕۆژێک نیە مەزنتر بێت لە لای خودا، وە ڪردەوەی چاڪە تیایدا خۆشەویستتر  بێت وەڪ ئەم دە ڕۆژەی مانگی حاجیان، بۆیە زۆر زیکری لا الە الا اللە بکەن ، اللە اکبر بکەن ، الحمد للە بکەن . ( رواە أحمد ) 
* ڕۆژی عەرەفەی تێدایە ڕۆژی ئازادبوون لە دۆزەخ
پێغەمبەری خودا ⦅ ﷺ ⦆ دەفەرموێت : هیچ ڕۆژێـک نیە خودا بەئەندازەی ڕۆژی عەرەفە بەندی لە ئاگر تێدا ئازاد بکات . (رواه مسلم)
* نزای ڕۆژی عەرەفە باشتریـنە  
پێغەمبەری سەروەرمان  ⦅ ﷺ ⦆ دەفەرموێت : چاکترین دوعا ، دوعای ڕۆژی عەرەفەیە . (رواە الترمذي) 
* ڕۆژی جەژنی تێدایە لە مەنتریـن ڕۆژەکانە 
پێغەمبەری خۆشەویست  ⦅ ﷺ ⦆ دەفەرموێت: بەڕاستی مەزنترین ڕۆژەکان لای خودای بەرز و پیرۆز ڕۆژی جەژنی قوربانە. ( رواه الترمذي ) 
* بەڕۆژو بوونی عەرەفە پاداشتێکی مەزنی هەیە 
پێغەمبەری خودا⦅ ﷺ ⦆ دەفەرموێت: ( ڕۆژووی عەرەفە بەئومێدم پەروەردگار بیڪاتە مایەی سڕینەوەی تاوانی ساڵێك لە پێشیەوە و ساڵێڪیش لە پاشێوە) مسلم 
* چ کردەویەک لەم ڕۆژانەدا بکەین؟؟ 
-کردەوەی چاک بە شێوەیەکی گشتی ، جیاواز لە ڕۆژانی ئاسایی .
- بەڕۆژووبوون لەو ڕۆژانە چەند ڕۆژ لە توانادا هەبێت ، بەتایبەت ڕۆژی (نۆیەم )کە عەرەفە دەکات. 
- تەکبیرات و زیکر و یادی خودا ، بەتایبەت وتنی : ((اللَّه أَکْبَرُ، لا الَه إلا اللَّهُ، وَللَّه الحَمْدُ)) 
-نەکردنی نینۆک و تووک لەخۆ نەکردنەوە لەو دەڕۆژەدا ( بۆ ئەوانەی قوربانی دەکەن ) 
- خۆ ئامادە کردن بۆ ئەنجامدانی قوربانی و بەرزڕاگرتنی دروشمی جەژن.