حوکمی سووتاندنی گیانداران به‌ زیندوویی

حوکمی سووتاندنی گیانداران به‌ زیندوویی

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ی میهره‌بان

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێکی ته‌له‌فزیۆنی (NRT): (ڕۆژی ٦ی ئەیلولی ٢٠١٦ لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لەلایەن لێپرسراوانی ئاسایش و پۆلیسی گومرکی ئەو دەروازە نیودەوڵەتییەوە، ١٦ هەزار و ٥٠٠ چوجک بە زیندووی سوتێنراون بێ ئەوەی هیچ پشکنینێکی ڤێتەرنەریان بۆ بکرێت). دوای ئه‌وه‌ چه‌ندین پرسیارمان ئاراسته‌ کرا بۆ روونکردنه‌وه‌ی حوکمی شه‌رعی.

(بێگومان له‌ رووی شه‌رعییه‌وه‌ به‌ هێچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه‌ هیچ گیانه‌وه‌رێك به‌ زیندوویی بسووتێندرێت، چونکه‌ عه‌بدوڵای کوڕی مه‌سعوود ده‌گێڕێته‌وه‌ جارێکیان پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای له‌سه‌ر بێت بینی گوندێکی مێرووستانمان سووتاندووه‌ فه‌رمووی: (إنّه لا ينبغي أن يعذّب بالنّار إلاّ ربّ النّار). رواه أبو داود، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت: (لا تعذّبوا بعذاب الله) رواه البخاري.

به‌ گوێره‌ی ئه‌م دوو فه‌رمووده‌یه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك سووتاندنی گیانداران به‌ زیندوویی دروست نییه‌، چونکه‌ جگه‌ له‌ خولقێنه‌ری ئاگر که‌س بۆی نییه‌ ئاگر بۆ سزادان به‌کاربێنێت.

ده‌کرا ئه‌گه‌ر دوای پشکنین ده‌رکه‌وتبایه‌ که‌ ئه‌م جوجه‌ڵانه‌ زیانی بێگومانیان هه‌یه‌، به‌ شێوازێکی تر له‌ ناویان ببه‌ن، نه‌ك ئاگر به‌کار بێنن.

 

یه‌کێتی زانایانی ئایینی یسلامی کوردستان

لیژنه‌ی باڵای فه‌توا

11/9/2016