ساڵانه له‌گه‌ڵا هاتنه‌وه‌ی مانگی (ربیع الاول)ی هه‌میشه به‌هار، له وڵاتی كوردهواری جیاوازتر له هه‌ر كات‌و شوێنێكی دیكه، وهسفو سه‌نای سه‌روه‌ری بوونه‌وه‌ر محمد المصطفی(دروودی خوای لێ بێت)و، ناوه جوانه‌كه‌ی سه‌رتاپای شار‌و گونده‌كان ده‌ڕازێنێته‌وه‌و، ده‌نگی ستایش‌و سروود‌و دروودی موسڵمانانی كوردستان له خۆشه‌ویستی ئه‌و زاته ماڵا‌و مزگهوتو دوكان‌و شهقامو كوچه‌و كۆڵانه‌كان پڕ جۆش‌و خرۆش دهكاتو، سیمایێكی دیكه‌ی جوانی به روخساری دینداری‌و وه‌فا بۆ خۆشه‌ویستی خوا (دروودی خوای له سه‌ر بێت) خۆی نیشان ده‌داته‌وه. به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی ئه‌م یاده پڕ شكۆیه به پێویستمان زانی ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئایینی بدوێنینو، له خزمه‌ت پهیامو ناوه‌رۆكی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) مانا‌و مه‌به‌ستی رێزگرتنی ئه‌و یاده‌و، ئه‌ركی موسڵمان روونتر بخه‌ینه روو: مامۆستا مه‌لا نوره‌دین مه‌له‌كانی: خودی یادی پێغه‌مبه‌رو ناوهێنانی خۆشی‌و ئارامی نێو دڵ‌و ده‌روونه سه‌ره‌تا به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا نوره‌دین مه‌له‌كانی پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی (نور) له كۆمه‌ڵگه‌ی (كانی قرژاڵه) به‌م شێوه‌یه هاته دوان‌و گوتی: سهڵاتو سه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا‌و، سڵاو بۆ گشت زانایانی ئیسلام و گشت موسڵمانان، به‌ڕاستی یادی مانگی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌رمان (دروودی خودای لێبێت) بۆ ژیانه‌وه‌ی دڵی موسڵمانانه‌و، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیمان نوێكردنه‌وه‌ی بهیعهتو په‌یمانه له‌گه‌ڵا ئه‌و زاته، جگه له‌وه‌ی كه خودی یادی پێغه‌مبه‌رو ناوهێنانی خۆشی‌و ئارامی نێو دڵ‌و ده‌روونه، په‌یامیشم بۆ موسڵمانانی كوردستان ئه‌وه‌یه كه نه‌ك ته‌نها له‌م مانگه، به‌ڵكو ههردهمو هه‌موو كاتیك له خزمه‌ت ئایینی خودا‌و پێغه‌مبه‌رو شه‌ریعه‌ت دابنو، گهرمو گوڕی دینداریان په‌یوه‌ست نه‌كه‌ن به كات‌و ساتێكی دیاریكراو. مامۆستا مه‌لا جیهاد بێسڤكی: : ژدایكبوونا پێغه‌مبه‌ری بهرقراربونا ئاشتی و ئازادیێ یه ل سه‌رجه‌م مروڤان دواتر به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا جیهاد بێسڤكی وتاربێژی مزگه‌وتی (حاجی یوسف) له شاری دهۆك، كه هه‌مان كات به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی دهۆكه‌و كارگێڕی راگه‌یاندنی لقی دهۆكی زانایانه بۆ (په‌یامی زانایان) گوتی: ژدایكبوونا پێغه‌مبه‌ری (سلاڤێت خودێ ل سه‌ر بن) بهرقراربونا ئاشتی و ئازادیێ یه ل سه‌رجه‌م مرۆڤانو، هێڤیدارم ئه‌ڤ بیره‌وه‌ریه بیبیته جهێ پێگیریكرنا وان شیره‌ت و وێ په‌یاما خوشتڤی یێ خودێ گه‌هاندی، وه‌ك یادیار كو ژدایكبوونا پێغه‌مبه‌ری (سلاڤ سه‌ربن) هه‌یڤا به‌لاڤ بینا روناهیێ یه‌و، بویه گوهۆرینا دستورێن پری بها و پری مفا ل جه‌م هه‌ر خودان وژدانهكێ بیناهیا چاڤێت خو بو دیتنا راستیا ڤێ چه‌ندی بكاربینیت، بویه رۆژا پاقژكرن و ڤهمالینا هه‌ر سته‌م زولمه‌كا هاتیه چێكرن و، به‌رده‌وامی دایێ بتێنهگههشتنهكا سه‌یر تا رۆژا ژدایك بونا وی، له‌وا دڤێت حهژێكرنامه بۆ خۆشتڤی ب هاتنا ڤێ یادێ نه‌به‌س دانا شریناهیا و ئاههنكگێڕانه به‌لكی نیكرنا سۆز‌و پهیمانو خاندنا پهرتوكانه، ئه‌ڤێت گرێدایی ب ژیاناویڤهو، ئه‌م چاڤ ل وی بكه‌ین ب كارێن كو بومه بوینه سوننه‌ت، چه‌وا خودایێ مه‌زن بومه دیاركریه (لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْؤةٌ حَسَنَةٌ لِّمَن كَانَ يَرْجُو اللَّهَ ؤالْيَوْمَ الْيَخِرَ ؤذَكَرَ اللَّهَ كَثِيراً). مامۆستا مه‌لا جیهاد زیاتر گوتی: وه‌ك مامۆستایه‌كی ئایینی ڤێ په‌یامێ ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسلمانێن كوردستانێ دكه‌م، كو پێدڤیه هه‌ر موسڵمانهكی بۆخۆ وانه‌ی ژڤێ روژی وه‌ربگریت، كا چه‌وا روژا گوهۆرینا جیهانی بوو، هۆسا ببیته روژا گوهۆرینا وی ژ كارێن گونههو نه‌ره‌وا، و كانیێت دلۆڤانیێ دسنگێدا بپهقن ژبۆ ڤینا ئێك و دوو، نه‌خاسمه ڤیانا وان بو وه‌لاتێ وان و كوردێن روژ ئاڤا، یێن نوكه ئاواره‌نه پێدڤی ب هاریكاریێ ههنهو، دلێ وان خۆش بكه‌ین هه‌ر ئێك ل دیف پێ چێبونا خۆ. . مامۆستا مه‌لا تاریق هه‌مه‌وه‌ندی: با ئه‌م یادهپیرۆزه بكرێت به هه‌لێك بۆ تێگه‌یشتن له ژیاننامه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره مه‌زنه‌و زیندووكردنه‌وه‌ی سوننه‌ته‌كانی پاشان مامۆستا مه‌لا تاریق هه‌مه‌وه‌ندی وتارخوێنی مزگه‌وتی ئیمام عه‌باس له كه‌لار، كه به‌ڕێوه‌به‌ری دواناوه‌ندی ئه‌وقافی ئیسلامیه له كفری‌و، لێپرسراوی ناوچه‌ی كفری زانایانه، گوتی: پێشه‌كی ده‌سخۆشیتان لێ ده‌كه‌م، مانگی مه‌ولود مانگی ره‌حمه‌ت ودابه‌زینی ره‌حمه‌تی خوای میهره‌بانه، نه‌ك ته‌نها بۆ مرۆڤایه‌تی به‌ڵكو هه‌موو بونه‌وه‌ر وبهدیهێنراوهكانو، مانگی ده‌ركه‌وتنی خۆری حه‌ق وراستیه، به‌ڵام بێگومان هه‌رچه‌نده مه‌ولود گێڕان‌و خوێندنه‌وه‌ی سروود‌و ستایش‌و جۆرێكه له دهربڕِینی خۆشه‌ویستی، به‌ڵام ده‌بێت موسوڵمانان په‌یمان نوێ بكه‌نه‌وه له‌گه‌ڵا خوا وپێغهمبهردا كه‌وا ئه‌وان شوێنكه‌وته‌ی راسته‌قینه‌ی رێبازه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌رن، بۆیه داواكارم كه موسوڵمانان به گهرموگوڕیهكی زۆره‌وه ئه‌م یاده بكه‌ن به هه‌لێك بۆ تێگه‌یشتن له ژیاننامه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره مه‌زنه وزیندوكردنهوهی سوننه‌ته‌كانی. . مامۆستا مه‌لا عبدالرحمن خدر: یادی پێغەمبەر ته‌نها به‌خواردن و خواردنه‌وه نابێ له لایه‌ن خۆشیه‌وه مامۆستا‌و شاعیر مامۆستا مه‌لا عبدالرحمن خدر پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی رانیه‌و، به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان، گوتی: به‌راستی خۆشترین مانگی ساڵ مانگی (ربیع الاول)ه، چونكه مانگی له دایكبوونی سه‌روه‌ری كائیناته، به‌ڵام من ده‌مێكه له شیعرێكدا گوتومه: یادی پێغه‌مبه‌ر وا نابێههر به‌خواردن‌و خواردنه‌وه بێشێوهمان وه‌ك مرۆڤ وبه كرده‌وه‌ش درنده بێ بۆیه په‌یامی من بۆ موسڵمانان ئه‌وه‌یه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك خۆشه‌ویستی سه‌روه‌ریان (دروودی خوای لێ بێت) له دڵدا فه‌رامۆش نه‌كه‌ن‌و، په‌یڕه‌وی له دینه‌كه‌ی به ته‌واوی بكه‌ن،وه‌ك رشێنهی باران ده‌نێرم دروود، بۆ گیانی رابه‌ر ده‌یكه‌م به‌سروود. شێخ مادح شیخ خالد موفتی :به‌خشینه‌وه‌ی شیرینی له‌و یاده‌دا ته‌عبیرێكه له خۆشویستنو وه‌فاداری هه‌روه‌ها شێخ مادح شیخ خالد موفتی ئیمام‌و خه‌تیبی مزگه‌وتی عومه‌ری كوری خه‌تاب له سلیمانی له‌و باره‌وه گوتی: مانگی مه‌ولود به لای ئێمه‌وه مانای تازه‌بونه‌وه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ده‌گه‌ینیت، له‌گه‌ڵ تازه بونه‌وه‌ی په‌یمان له حوزوری خودا‌و به‌یعه‌ت له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ردا (دروودی خوای لێ بێت), دڵی موسوڵمانان به خۆشه‌ویستی گه‌وره‌و سهردارهكهیان ئه‌ژیێته‌وه, عیشق‌و ئه‌وینیان به‌رانبه‌ر حه‌زره‌تی ره‌سول الله زیاد ئه‌كات, هیچ كه‌س نه‌یوتووه، كه شیرینی به‌خشینه‌وه تاكه رێگه‌یه بۆ وه‌فا ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێ بێت). به‌ڵام به‌خشینه‌وه‌ی شیرینی له‌و یاده‌دا ته‌عبیرێكه له خۆشویستنو وه‌فاداری, زاناكان به وهصفو ستایشی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێ بێت) سۆزی پڕ شكۆیان ده‌رده‌بڕن موسوڵمانانیش به ئاماده‌بون له كۆڕهكانداو بۆ ناسینی گه‌وره‌و سهردارهكهیان هه‌تا خۆشه‌ویستیان زیاد ببێ‌و زیاتر سونه‌ته‌كانی حه‌زره‌ت(دروودی خوای لێ بێت) جێ به‌جێ بكه‌ن, ئه‌و قسه‌شم پێ ره‌وا نیه كه هه‌ندێك ده‌ڵێن گوێزهبانهو شیرینی پێویست ناكات‌و ئیسرافهو با ئه‌و پاره بدرێت به هه‌ژاران یان جێ به‌جێ كردنی پرۆژه, چونكه ئه‌و خه‌ڵكه به هۆی یادو خوشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ره‌وه(دروودی خوای لێ بێت) ئه‌و پاره‌یه ئه‌به‌خشێت, ئه‌گه‌ر بزانی بۆ ئه‌وه صه‌رف ناكرێت نایدات, ئاشكرایه كه موسوڵمانان ههژارهكانیانیشیان بێ به‌ش نه‌كردووه, كه‌واته هه‌ر كه‌سێك به‌جۆرێك ته‌عبیر ئه‌داته‌وه له خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێ بێت) صه‌رفی ماڵیش یه‌كێكه له‌و ته‌عبیره راستانه. په‌یاممان زیاتر گرنگی دانی موسوڵمانانه به زیندو كردنه‌وه‌ی یادی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای لێ بێت) چونكه ئه‌گه‌ر یادی نه‌كه‌ینه‌وه شاره‌زای سیره‌تی موباره‌كی نابیت‌و وه‌ك پێویست نایناسیت ئه‌گه‌ر نه یشیناسین خۆشه‌ویستیمان بۆی نابیت, ئه‌گه‌ر خۆشیشمان نه‌وێت شوێنی ناكهوینو سونه‌ته‌كانی جێ به‌جێ ناكه‌ین, كه‌واته زۆر گرنگه زیاتر یادو ئاهه‌نگ ساز بكه‌ین زیاتر خوشهویستهكهمان به نهوهكهمانو به جیهانیش بناسێنین, له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام كه سنور نهبهزێنینو تێكه‌ڵی ژن‌و پیاوو كار‌و گوفتار ناشه‌رعی تێدا ئه‌نجام نه‌ده‌ین, به‌ڵكو له‌سه‌ر رێڕه‌وی خواناسان پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێ بێت) بناسین‌و بناسێنین. مامۆستا مه‌لا یونس باویانی: پێویسته ئه‌م یاده شكۆداره له به‌رگێكی تازه‌و نوێوه پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه بكه‌ین‌و به‌سه‌ر ریتمه ته‌قلیدیه‌كه بازده‌ین دواتر مامۆستا مه‌لا یونس باویانی پێش نوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی حاجی عزیز خۆشناو له هه‌ولێر گوتی: مانگی مه‌ولوودو ساڵیادی له دایكبوونی رابه‌رو سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی لای من وه‌رزی سه‌ر له‌نوێ ژیانه‌وه‌و بوژانه‌وه‌ی چرۆكانی خۆشهویستیو دوپاتكردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی شوێنكهوتووییه بۆ پێغه‌مبه‌ری پێشه‌نگ (دروودی خوای لێ بێت)و وێستگه‌یه‌كی كاریگهرو له‌باریشه بۆ ئاشناكردنی كۆمه‌ڵگا به ژیان‌و كه‌سایتی دانسقه‌و بێوێنه‌ی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی (دروودی خوای لێ بێت ). شیرین‌و شه‌كراو بهخشینو سازدانی ئاههنگو مهولودكردن به‌م بۆنه‌یه‌وه تاكه رێگاومیكانیزم نیه ته‌نانه‌ت به‌نده پێی وایه زه‌رووره ئه‌م ریتمه ته‌قلیدییه بازبدهینو پێویسته ئه‌م یاده شكۆداره له به‌رگێكی تازه‌و نوێوه پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگامان بكه‌ین‌و بیكه‌ین به پڕۆژه -مشاریع - ی وه كو: كه‌فاله كردنی منداڵانی نازداریان چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتاب‌و نامیلكه‌ی تایبه‌ت به ژیان‌و كه سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێ بێت) ودابه‌شكردنیان به سه‌ر ناوه‌نده‌كانی خوێندن یان دامهزراندنو هاوكاری كردنی ناوه‌نده‌كانی زانسته شه‌رعیه‌كان بهگشتیو له‌به‌ركردنی قوڕئانی پیرۆز‌و فه‌رمووده به پێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێ بێت) یان سازدانی كۆر‌و سیمیناری تایبه‌ت به ژیان‌و وانه‌كانی ژیانی ئه‌م ریبهره مهزنو به رزه .. یان یان هتد له دوا قسه‌كانمدا وێڕای پیرۆزبایی‌و پیرۆزكردنی ئه‌م یاده شكۆداره له ته‌واوی ئوممه‌تی ئیسلامی، هیوا خوازم هه‌موومان ئه‌م بۆنه‌یه بكه‌ین به وێستگه‌یه‌كی گونجاو بۆ به‌خۆدا چوونه‌وه‌و زیاتر پابه‌ندبوون به ڕێ‌و رێبازی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێ بێت) و به كرداری كردنی درووشم‌و وتهكانمانو ره‌نگدانه‌وه‌ی له ژیانی تاكی خێزانی‌و ته‌واوی بواره‌كانی ژیانمان.. |