مه‌كته‌بی ته‌نفیزی سوپاسنامه‌یه‌ك ده‌داته‌ كۆمپانیای به‌ڕێز

له‌ به‌رامبه‌ر هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی (كۆمپانیای به‌ڕێز) له‌گه‌ڵ لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان، به‌تایبه‌تی كه‌ له‌ مانگی ره‌مه‌زان بووه‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری زانایانی ئایینی خه‌ڵات بكرێن، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی كۆمپانیای ناوبراو كرد، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ناوی خوای گه‌وره‌‌و میهره‌بان
به‌ڕێز: كۆمپانیای به‌ڕێز
به‌ناوی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان سوپاس‌و ده‌ستخۆشانه‌ له‌ به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر هاوكاریكردنتان بۆ لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان‌و، خه‌ڵاتكردنی ژماره‌یه‌ك زانای ئایینی سنووری چه‌مچه‌ماڵ له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا، خوای مه‌زن پاداشتان بداته‌وه‌‌و، هه‌ر سه‌ركه‌وتووبن له‌ كاره‌كانتاندا.