گومان له‌وه‌دانیه كه‌شه‌وره‌وی پێغه‌مبه‌رمان وگه‌شته به‌ناوبانگه‌كه‌ی به‌رۆح وجه‌سته( به‌رای زۆربه‌ی زانایانی ئیسلام)
وه هه‌روه‌هاچوونی بۆ(بیت المقد‌س)و وه‌رگرتنی جامی شیر‌و پێش نوێژكردنی بۆگشت پێغه‌مبه‌ران وله وێشه‌وه بۆئاسمانه‌كان و دیتنی چه‌ندین ڕوداوو به‌چاوی سه‌ر كه له قورئاندا تۆماركراون.
وه هه‌روه‌ها گفتۆگۆكردنی راسته‌وخۆ به بێ په‌رده له‌گه‌ل په‌روه‌ردگار به یه‌كێك له هه‌ره موعجیزه گه‌وره‌كانی ئه‌وپێغه‌مبه‌ره دێت له‌دوای قورئانی پیرۆزه‌وه. وه‌ك چۆن خوای گه‌وره ئه‌م گه‌شته‌ی كرده ئارامی و دلنه‌وای وخه‌لاتی پاش ئێش وئازاره‌كان. وه هه‌روه‌ها ده‌رخستنی پله‌و پایه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره. له‌هه‌مانكاتیشدا بووه وه‌رچه‌رخانێكی نوێ و تازه له مێژووی ئیسلام ومرۆڤایه‌تیدا. بۆیه بروابوون به‌و موعجیزه بروابوونه به ئیسلام و بنه‌ماكانی و به پێچه‌و‌انه‌شه‌وه ئینكاری و بڕوانه‌بوون پێی ده‌بێته مایه‌ی گومڕای و سه‌رلێشێواوی و ده‌رچوونی خاوه‌نه‌كه‌ی له‌بازنه‌ی ئیسلامدا.
هه‌ربۆیه‌ش پێغه‌مبه‌رپاش گه‌رانه‌وه‌ی له زووترین كاتداویستی به‌خه‌لك ڕابگه‌یه‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی ئیمانی پێ‌بێنن. به‌لام هه‌روه‌ك چۆن هه‌ندێك باوه‌ڕیان پێنه‌هێنا بوو له كافره‌كان به هه‌مان شێوه‌ش به‌رامبه‌ر ئه‌م موعجیزه‌یه نه‌ك ته‌نها به‌وه بوه‌ستن كه به‌خه‌ون و خه‌یال و جادوگه‌ری و گالته‌جاری درۆ‌و بوختان لێكبده‌نه‌وه. به‌لكو به هه‌موشێوه‌و توانه‌یه‌كیان هه‌ولیاندا درزی گومان‌و دله‌ڕاوكێ بخه‌نه دله پاكه‌كانی برواداران و ئه ویاوه‌رانه‌ی كه چه‌ندین سال له‌گه‌ل پێغه‌مبه‌ردا(درودی خوای له‌سه‌ربێت) ژیانی هاتو نه‌هاتیان هه‌لبژاردوه له ژیانیانداجگه له ره‌وشتی به‌رزو پاك‌و و راستگۆی نه‌بێت هیچی تریان لێبه‌دی نه‌كردوه. هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بینینین كاتێك بێ باوره‌كان كه هه‌واله كه ده‌گه‌یه‌ننه ئه‌بوكر به رووێكی سه‌رسامه‌وه!!!!! پێی راده‌گه‌یه‌نن كه هاوه‌له‌كه‌ت (محمد) بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه له شه‌وی رابردوو چوبێته (بیت المقد‌س)و له‌وێشه‌وه چوبێته ئاسمانه‌كان و له هه‌مان شه‌ویشداگه‌رابێته‌وه. ئه‌بوكریش بۆده‌رخستنی رووی حه‌قیقه‌ت وراسته‌قینه‌و وه‌رگرتنی خه‌لات و مه‌دالیای راستگۆیی فه‌رمووی (ئه‌و محمده‌ی من ده‌یناسم كه پیاوێكی پاك وزمان راسته ئه‌گه‌ر شتی گه‌وره‌تریش بلێ پێی راسته‌كه‌م و بروای پێده‌كه‌م. بۆیه له‌و كاته‌وه ئه‌بوبه‌كر گه‌یشته رێزبه‌ندی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خوای په‌روه‌ردگار لێیان رازیه‌و نازناوی راستگۆی له‌لایه‌ن خواوه پێبه‌خشرا.
بۆیه ناكرێ ئێمه وه‌ك موسولمان ئه‌م روداوه به‌بێ تێرامان و لێووردبوونه‌وه وانه وه‌رگرتن به‌رێ بكه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی ساده‌و ساكار سه‌یری بكه‌ین .
یه‌كێك له‌و خاله گرنگانه‌ی له‌و روداوه وه‌رده‌گیرێت ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ له ژیانیدا هه‌میشه له هه‌لبه‌زین و دابه‌زیندایه‌و كه‌س نیه له ته‌مه‌نیدا ڕووبه‌ڕووی كاره‌سات و مه‌ینه‌تیه‌كانی رۆژگار نه‌بێتوه‌و ته‌نانه‌ت جاری وا هه‌یه كاره‌سات و ناخۆشی زیاتر فشار له‌سه‌ر ده‌رونی مرۆڤ دروست ده‌كات و ده‌بێته هۆكاری دارووخانی كه‌سایه‌تی مرۆڤه لاوازه‌كان و ویان لێده‌كات به‌بێ ئومێدی و ڕه‌شبینیه‌وه سه‌یری ژیانی ئاینده یان بكه‌ن. به‌لام مرۆڤی موسولمان و ئازا ده‌بێ به پێچه‌وانه‌وه بیر بكاته‌وه وه‌ك پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی برواو متمانه‌ی به خوای خۆی هه‌بێت كه له‌دوای هه‌موو ناخۆشیه‌ك ده‌رگای خێر‌و به‌ره‌كه‌ت و به‌خته‌وه‌ری ده‌كاته‌وه‌و نه‌خۆشیه‌كان به‌خۆشی بۆ پرده‌كاته‌وه. (بعدكل محنه منحه)
خالێكی تر كه ده‌بێت به گرنگیه‌وه سه‌یری بكه‌ین ئه‌وه‌یه كه چۆن له‌كاتی شه‌وره‌وی پێغه‌مبه‌ردا كه‌سانێك هه‌ولیاندا له ڕێگای راگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه به قسه‌و درۆ‌و ده‌له‌سه‌كانیان شك‌و گومان بخه‌نه ناو دلی موسولمانه‌كان حه‌قیقه‌ت و راستیه‌كان په‌رده‌پۆش بكه‌ن خه‌لك له‌ڕاستی به دور بخه‌نه‌وه كه سه‌ره‌نجام به‌شكست و دۆرانی خۆیان ته‌واوبوو. ئه‌مرۆش به‌هه‌مان فكر‌و له هه‌مان به‌رگدا كه‌سانێك هه‌ن هه‌ولده‌ده‌ن له‌رێگای قه‌له‌مه بۆگه‌ن و شكست خواردوه‌كانیانه‌وه مێژوو به‌ها پیرۆزه‌كانمان ئاوه‌ژوو بكه‌نه‌وه‌و مه‌رامی پوچ وگلاویان به‌سه‌ر بیروباوه‌ری موسولماناندا ساغ بكه‌نه‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه ورگی تاریكستانیان پێ تێر بكه‌ن هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بینین كه رۆژانه له چه‌ندین لاوه كه‌سانی بێ‌ویژدان و كلۆل فام ئیسلام و به‌ها پیرۆزه‌كانی ده‌كه‌نه نێچیری قه‌له‌مه‌كانیان و بێشه‌رمی و گه‌مژه‌ی له‌هیچ شتێكیان ناسله مێنێته‌وه. كه دلنیام چارنووسی ئه‌وانه‌ش كه‌متر نابێت له‌وانه‌ی كه‌له شكست و سه‌رشۆری نه‌بێ هیچیان له‌كیسدا نه‌ماوه‌و بونه په‌ندی زه‌مانه.
هه‌لبژاردنی جامه شیره‌كه له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه به‌شێك بوو له سه‌فه‌ره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر بوو (درودی خوای له‌سه‌ربێت) كه ئاماژه‌یه‌كی روون و ئاشكرایه بۆ پاكی و پێگه‌ردی په‌یامه پیرۆزه‌كه‌ی كه له‌گه‌ل فتره‌ت و ئه‌خلاقی به‌رزی مرۆڤایه‌تیدا یه‌كده‌گرنه‌وه‌و هیچ خالێكی دژایه‌تی كردنی پێكهاته‌و جووله‌كانی مرۆڤی تیا به‌دی ناكرێت به مه‌رجی جێ به‌جێ كردنی ته‌واوی بریارو رێنماییه‌كانی. بۆیه جێگه‌ی خۆشحالیه كه ئێمه‌ی ملله‌تی كوردیش ئه‌م په‌یامه جوان و به‌خشنده‌و دلۆڤانیه‌مان له‌و رۆژه‌ی گابانی كوردی پێی ئاشناكردین به‌وپه‌ری خۆشحالی وئاره‌زوومه‌ندانه‌وه قبولمان كردوه‌و تێكه‌ل به رۆح و جه‌سته‌مان كرد كه هه‌میشه پێه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزین.
وه هه‌روه‌ها پێش نوێژكردنی پێغه‌مبه‌رمان بۆ پێغه‌مبه‌ران له شوێنێكی پیرۆزی وه‌ك (بیت المقد‌س) ده‌لاله‌ت و ئاماژه‌یه كه ئه‌و شوێنه به‌شێكی گرنگ و دانه‌براوه له كه‌لتورو فه‌رهه‌نگی جیهانی ئیسلامی و موسولمانان. وه هه‌روه‌ها پاراستن و هه‌لوێست وه‌رگرتن له دژی داگیركه‌رانی ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌ر تاكێكی موسولمانه له سه‌رتاسه‌ری جیهان . و جێگای شانازیشه بۆ ئێمه كه جاری دووه‌م رزگاركردنی ئه‌م شوێنه پیرۆزه له‌سه‌ر ده‌ستی قاره‌مانێكی كورد بووه به ناوی (صلاح ا‌لدین ی ئه‌یوبی) كه ئه‌مرۆش گه‌لی كورد سه‌ربه‌رزی پێوه‌ده‌نوێنێ.
هیوادارین ئه‌م روداوه گرنگه له‌ژیانی پێغه‌مبه‌رو ئیسلامدا وه‌ك موعجیزه‌یه‌كی گه‌وره سه‌یر بكرێ و نه‌ك ته‌نها وه‌ك بۆنه‌یه‌كی ڕواله‌تی به‌بی َهیچ وانه‌یه‌ك به سه‌رماندا تێپه‌رێ..
m.rasulsetkani@yahoo.com |