بێگومان مانگی ره‌مه‌زان یه‌كێكه له‌و مانگه پیرۆزانه‌ی كه‌خوای گهورهرێزو حورمه‌تی تایبه‌تی لێناوه‌و به‌مانگی مه‌غفیره‌ت ولێبوردن ونازل بوونی قورئانی وه‌سفكردوه { شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْيَنُ هُدًي لِلنَّاسِ ؤبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَي ؤالْفُرْقَانِ }البقره184 هه ربۆیه‌ش له‌و مانگه‌دا موسولمانان له‌ته‌واوی جیهاندا به‌هۆی بهرۆژوبونیانهوه یه‌كێك له‌ئه‌ركه گرنگه‌كانی ئیسلام له‌سه‌ر شانیان ئهدادهكهن ودهیكهنه مانگی كۆكردنه‌وه‌ی چاكهوحهسهنات بۆ دوارۆژیان .چونكه له‌و مانگه‌دا جاریكیتر گیانی مرۆڤه‌كان وسهرچاوهو رێره‌وی یاسا‌و ژیان گه‌شایه‌وه‌و به‌هۆی نازلبوونی قورئانی پیرۆز تیایدا هیواو ئومێده‌كان گه‌شه‌یان كردوورێگهی هیدایه‌ت وه‌ك ئاسۆی خۆرهتاوجیهانی تاریكستانی رهوشهنكردهوه. بۆیه رێزگرتن له‌ومانگه رێزگرتنه له قورئان وگرتنه‌به‌ری رێگه‌ی راستیه لهدونیاودواڕۆژدا.هه‌ربۆیه‌ش وه‌ك ههمیشهوههمووسالێك له‌گه‌ل هاتنه‌وه‌ی مانگی رهمهزانداخهلكی موسولمانی كورد به‌وپه‌ری شانازی ووره‌به‌رزی ورێزهوه پێشوازی له‌و مانگه پیرۆزه‌و پاپه‌ندبوونی خۆی به‌ئه‌رك وواجباته ئیسلامیه‌كان دووپات ده‌كاته‌وه‌و به‌هۆی نوێژوو خواپه‌رستیه‌وه مزگه‌وته‌كانی شار‌و ودێهاته‌كانی ئاوه‌دانتر ده‌كاته‌وه.
به‌لام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینی و نیگه‌رانیه كه به‌هۆی زیاتر ئاره‌زووكردنی خوارده‌مه‌نیه‌كان و زۆرترین خه‌رجیه‌ی هاوولاتیان له‌ومانگه‌دا. كه‌ده‌بێ مانگی هه‌رزانی وهاوكاری وده‌ستگرتنی هه‌ژاران بێت .هه‌روه‌ك یه‌كێك له‌وانه‌كانی ئه‌و مانگه چوونه نێو جیهانی خه‌لكانی هه‌ژارو برسی وهه‌ست كردن به‌ئێش وئازارهكانیانهوهیه له‌رێگه‌ی به‌رۆژووبوونه‌وه. كه‌چی به‌داخه‌وه هه‌ندێك له بازرگانه‌كان وفرۆشیارهكانمان دوور له‌هه‌ستی موسولمانهتی وهاوكاری ومرۆڤ دۆستانه. ئه‌و مانگه وه‌ك ده‌رفه‌تێك ده‌ره‌خسێنن .بۆگرانكردن وساغ كردنه‌وه‌ی خوارده‌مه‌نی وكالاكانیان به‌چه‌ند قیمه‌ت گرانتر له‌هه‌قی خۆیان بێ گوێ دانهئیمان وویژدان و به‌رژه‌وه‌ندی هاوولاتیان وكه‌سانی هه‌ژاروكه‌م ده‌رامه‌ت .كه‌ئه‌مه‌ش جۆرێكه لهداڕنین وڕوتكردنهوهی خه‌لك وتهعهدداكردن له‌داهات وسامانیان له‌ژێرپه‌رده‌ی بازرگانی وبازاڕی ئازاده‌وه.كه‌پێچه‌وانه‌ی ههمووئاكارورهفتاری كه‌سانی به‌ویژدان وموسولمانانهیه.بۆیهلهههمووكاتێك وبه‌تایبه‌ت له‌ومانگه‌دا ئه‌ركی حكومه‌ته.
1-چاودێری كردنی بازاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وجددی تاكو كه‌سانی بێ‌ویژدان ونامرۆڤانه نه‌توانن مانگی ره‌مه‌زان ئیسغلال بكه‌ن بۆگیرفان تێركردنیان له‌سه‌رحیسابی ئه‌و مانگه‌و رۆژوگرانی كه‌داوای هه‌موو هاوولاتیانهو هه‌میشه نیگه‌رانن به‌رامبه‌ر كه‌م ته‌رخه‌می حكومه‌ت له‌وروانگه‌یه‌وه.
2-بۆپاراستنی رێزوگهورهی ورێزگرتن له‌بیروباوه‌ری زۆرینه‌ی خه‌لك ومانگی ره‌مه‌زان پێویسته له‌و مانگه‌دا خواردنگه‌و چێشخانه‌و باڕه‌كان له‌لایه‌ن حكومهتهوهدا بخرێن. ته‌نها ژماره‌یه‌ك نه‌بێ كه بۆپێویستی گه‌شتیاران ورێبواران مۆله‌ت وه‌رده‌گرن كه ئه‌وانه‌ش پێویسته له‌شوێنێكی په‌نهان دابن نه‌ك له‌به‌ر چاوی خه‌لك.
3-سزادانی ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌مه‌ستی سوكایه‌تی كردن بهومانگه به‌بێ په‌نهانی ولهناوخهلك شت ده‌خۆن وده‌خۆنه‌وه.
4-پاراستنی گیانی هاوولاتیان وتوندوتۆلكردنی زیاتری باری ئه‌منی به‌تایبه‌ت لهكاتێكدابههۆی گه‌رماوه له‌ومانگه‌دا زیاترشهوانهخهلكیبهمهستی شت كرین وپێداویستیهكانیان روولهبازارهكان ده‌كه‌ن .
5-كۆنترۆلكردن وچاودێریكردنی دهزگاراگهیاندنهكان به‌تایبه‌ت هه‌ندێ لهكهنالهئاسمانیو وناوخۆییهكان. تاكونهبنه هۆكاری بێرێزی وسوكایه‌تی كردن بهومانگه پیرۆزهبههۆی په‌خش كردنی هه‌ندێ لهبهرنامهكانیان .
|