به‌گوێره‌ی راپۆرتێك كه لێژنه‌ی یه‌كسانی‌و مافی مرۆڤ له په‌ڕله‌مانی به‌ریتانیا، به‌دواداچوونی بۆ كردووه هاتووه: هه‌رچه‌نده له‌م ماوانه‌ی دواییدا به‌ریتانیا زیاتر له جاران لێبورده‌یی ده‌نوێنێ، به‌ڵام موسڵمانانی ئه‌م وڵاته خاوه‌نی كه‌مترین داهاتو ده‌سكه‌وتن.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: ئه‌گه‌رچی به‌ریتانیا له رووی به‌یه‌كه‌وه ژیان‌و لێبوردهییو جیاوازی نه‌كردن له‌نێو تاكه‌كانیدا، هه‌نگاوێكی باشی ناوه‌و زۆر چاكتر بووه له جاران، به‌ڵام له نێو سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵه ئایینیه‌كانی به‌ریتانیا، موسڵمانان جیا له هه‌ر ئاینزایه‌كی دیكه، كه‌مترین چانسی كار‌و دامهزراندنو موچه‌و داهاتیان هه‌یه، به جۆرێك كه تا موسڵمانێكی به‌ریتانی كارێك دهدهۆزێتهوه، ئه‌وا جولهكهكهیهك زیاتر له 13 جار ئه‌م چانسه‌ی هه‌یه.
له درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: سه‌ره‌ڕای باشتربوونی دیدی به‌ریتانیه‌كان‌و قه‌بوڵ كردنی یه‌كتر، به‌ڵام تا ئێستایشی له‌گه‌ڵ بێت هه‌ست به‌جۆرێك جیاوازی‌و ناته‌بایی ده‌كرێ له‌نێو ره‌گه‌زه‌كان، بۆ نمونه: له (ئینگلته‌ڕا) و (ویڵز) وێڕای كه‌می ژماره‌ی موسڵمانان، به‌ڵام رێژه‌ی به‌ندكراوانی موسڵمانانی گرتووخانه‌كانی ئه‌وێ 12% یه، تا سپی پێستێكیش ده‌خرێته به‌ندیخانه‌وه، ئه‌وا 5 ره‌ش پێست ده‌خرێته به‌ندیخانه، ئه‌مه جگه له جیاوازی باری ژیان‌و گوزه‌رانیان، كه هه‌رده‌م سپی پێست به‌تایبه‌تیش ئافره‌ته‌كانیان زووتر‌و زیاتر پاره وهردهگرنو داده‌مه‌زرێن، با ئاستیشیان نزم بێت.
شایانی باسه ئه‌م لێژنه‌یه‌ی په‌ڕله‌مانی به‌ریتانیا، هه‌ر 3 ساڵ جارێك له هه‌ر بوارێكی تایبه‌ت به یه‌كسانی‌و دادپه‌روه‌ری ده‌كۆڵێته‌وه‌و به‌دواداچوونی بۆ ده‌كات. |