بەهەوڵێكی مامۆستایانی ئاینی لەدەربەندیخان، قوتابخانە بنەڕەتییە تێكەڵەكان، پۆلەكانیان جیادەكرێتەوە

بەهەوڵی مامۆستایانی ئاینی وچەندكەسایەتی و ئەنجومەنەكانی شاری دەربەندیخان، لەسەرجەم قۆناغە بنەڕەتیەكان، پۆلەكانی كوڕان وكچان بڕیارە جیابكرێنەوە.

مامۆستاعادلی مەلاساڵح ووتارخوێن و پێش نوێژی مزگەوتی شافعی لەدەربەندیخان ، سەبارەت بەو هەوڵەیان بۆكوردیوو گووتی" ئێمەوەك مامۆستایانی ئاینی لەكاتێكدا كارێك بزانین كێشەی زیاترە بۆشارەكەمان تاسود لەگەڵ یەك كۆدەنگین وكۆبونەوەی تایبەتی خۆمان ئەنجام دەدەین و لەڕێگەی خوتبەكانمانەوە ئاماژەی بێدەدەنین دواتر بەدواداچون وهەولێ‌ بۆدەدەین كە بەشێوەیەكی باش سودی هەمووانی تێدابێت چارەسەربكرێت ، ملاعادل زیاتر ڕوونی كردەوە ئەڵێت " ئەبینین تێكەڵ كردنی كوڕان وكچان لەقوتابخانەكان لایەنی خراپەی زیاترە تاباشە ،بۆیە لە مانگی دووی ئەمساڵەوە ئێمە لە هەوڵی ئەوەداین جیابكرێنەوە سەرەتا لەخوتبەكانی هەینی باسمان كرد و سەردانی بەڕێوەبەریتی پەروەردەی گشتی لەسلێمانی كرا، لەوكاتەوە تادوێنێ‌ 13/10/2010 سەردانی قائیمقامی شارمان كرد پاش گفتوگۆیەك بڕیاردرا سەرجەم قوتابخانە بنەڕەتیەكان پۆلی كوڕان و كچان جیابكرێتەوە وەهەرلەسبەینێ كەڕۆژی پێج شەممە 14/10دەكات بڕیاوایە كاری بۆبكرێت و جیابكرێنەوە.

لایخۆیەوە سەردار فەقێ‌ محەمەد قائیمقامی دەربەندیخان هەواڵەكەی پشت ڕاست كردەوەگوتی " بەڵی كۆبەنەوەی لەوجۆرەكراوە لەسەرسیغەیەك ڕێكەوتین بەڵام وردەكاریەكەی لای بەڕێوەبەری پەروەردەیە .

بەرێوەبەری پەروەردەبەهەمان شێوە بۆكوردیوو ڕایگەیاند" ئێمە بڕیارمان دا لەزۆبەی قوتابخانە بنەڕەتیەكانی پۆلی حەوت و هەشت و نۆی ئەو كارەجێ‌ بەجێ‌ بكەین جگە لەوقوتابخانانەی كەنسبەی كوڕ،یان كچی زۆركەمە ئەوانیش بەشێوەی ئارەزوو مەندانە داوایان لێدەكریێت بزانین حەزدەكەن جیابكرێنەوە ئێمە جیایان دەكەینەوە .

كوردیو/ دەربەندیخان/ ئەدیبە ئەحمەد