دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین-گه‌رمیان:
ڕۆژی هه‌ینی به‌رواری 22/10/2010 به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و، به‌رپرسی ناوچه‌ی كفری یه‌كێتی زانایان،لقی گه‌رمیان به‌شداری كرد له ئاشته‌وایی نێوان دوو بنه‌ماڵه، له هه‌ریه‌ك له عه‌شیره‌تی زه‌نگه‌نه‌و، داوده له شاری كفری.
هه‌روه‌ها سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه 23/10/2010 شاندێكی لقی گه‌رمیان، كه‌پێكهاتبوو له به‌رپرسی لق‌و چه‌ند ئه‌ندام لقێك، به‌شدارییان كرد له ئاشته‌وایی نێوان دوو بنه‌ماڵه له عه‌شیره‌ته‌كانی وه‌ڵیو، نه‌ژوێنی له مزگه‌وتی گه‌ره‌ی ناحیه‌ی باوه‌نوری سه‌ر به قه‌زای كه‌لار، تیایدا لێپرسراوی لق به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و، باسی گرنگی‌و پێویستی ئاشتی‌و برایه‌تی نێوان موسوڵمانانی بیر ئاماده‌بوان هێنایه‌وه.
|