حاجیه‌كانی كوردستان سه‌لامه‌تن


له‌ په‌یوه‌ندیه‌كیدا مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی شافیعی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و، ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌توای حه‌جدا، به‌ ماڵپه‌ڕی زانایانی راگه‌یاند، ته‌نردوستی حاجیانی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی زۆر باسشه‌‌و، هه‌موویان مورتاحن، تاكو ئێستا هیچ نه‌خۆشیه‌كی نه‌ترسیدار نییه‌‌و، كه‌س تووشی نه‌خۆشیه‌كی قورس نه‌بۆته‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌یه‌كی زۆری حاجی به‌ ته‌مه‌نمان له‌گه‌ڵدایه‌، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا هیچ گرفتێك نییه‌‌و، هه‌موویان خه‌ریكی تاعه‌ت‌و خواپه‌رستی خۆیانن.

هه‌ر له‌ په‌یوه‌ندیه‌كه‌دا مامۆستا شافیعی گووتی: ئێمه‌ وه‌ك لێژنه‌ی فه‌توا هه‌موو هاوكاری‌و ئاسانكاریه‌ك بۆ حاجیه‌ به‌ڕێزه‌كانمان ده‌كه‌ین، هه‌وڵ ده‌ده‌ین، ئه‌و خیلاف‌و كێشانه‌ی ساڵانه‌ دروست ده‌بوون كه‌متر بكه‌ینه‌وه‌، هه‌موو هاوكاریه‌كی حاجیه‌ به‌ڕێزه‌كانیشمان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن واجبات‌و روكنه‌كانی حه‌ج به‌ باشی جێبه‌جێ‌ بكه‌ن.