مامۆستا مەلا جەعفەر کەورینی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستە خانەوادەکەی دەکات

دوێنێ 19ی10ی2019 مامۆستا مەلا جەعفەر محمد سەدیق کەورینی کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


( كُـلُّ نَفْـسٍ ذَآئِـقَةُ الْمَوْتِ وإنَّـمـا تـُوَفَـونَ أجـورَكـم يومَ القيــامــة )


خانەوادەی بەرێزی مامۆستا مەلا جەعفەر محمد سەدیق کەورینی


بـەداخەوە ڕۆژی 19ی10ی2019 هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا (جەعفەر محمد سەدیق کەورینی)مان پێگەیشت، کە لەشــاری سۆران و دوایی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.


مامۆستای کۆچکردوو ساڵانێکی زۆر خزمەتێکی جوانی پێشکەش کردووەو بەردەوام بە ئامۆژگاری خەڵکی بەرەو چاکەو هەنگاوی خێر بردووەو لەماوەی گەرانەوەی لە بەغدا لە شاری سۆران وەک کەسێکی سادەو خزمەتدۆست و دیندار دەرکەوتووە.


لەگەڵ هاوخەمیـی ودڵتەنگی پرســـە و سەرەخۆشی خۆمان ئــاراسته ی ڪەســوڪار و خانەوادەی جەنابی  (مامۆستا ملا جەعفەر محمد سەدیق کەورینی) دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین مامۆستای بەڕێز بە بەھەشتی پان وبەرین شاد بکات و سەبرو ئارامیتان پێ ببەخشێت ..


انالله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


20ی10ی2019