میسڕ: شاندی زانایانی هه‌رێمی كوردستان؛ سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك شوێنه‌واری ئاینی و گه‌شتیاری ده‌كه‌ن

له‌میانه‌ی كاروچاڵاكیه‌كانی خولی رۆشنبیری چواره‌می زانایان؛ شاندی زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك مه‌زاری زانایانی پێشین و شوێنه‌واری ئاینی و گه‌شتیاری وڵاتی كۆماری میسڕی عه‌ره‌بیان كرد، كه‌ بریتی بوون له‌: مزگه‌وت و مه‌زاری ئیمامی شافیعی و ئیمامی (الليث بن سعد) و (ابن حجر العسقلاني) و ژماره‌یه‌ك شوێنه‌واری میژووی و گه‌شتیاری وه‌ك: هه‌ره‌مه‌كان و كتێبخانه‌ی شاری ئه‌سكه‌نده‌ریه‌.


ئه‌مه‌و ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌و سه‌ردانانه‌، بوونه‌ مایه‌ی سه‌رنجی شاندی زانایان و وا بڕیاڕه‌ تا كۆتایی خوله‌كه‌، هه‌فتانه‌ سه‌ردانه‌كانی شانده‌كه‌ بۆ شوێنه‌وار و مه‌زارگه‌و ئایینی ومێژووییه‌كان، به‌رده‌وام بێت، كه‌ خولهی ناوبراو له‌ ئێستا كه‌متر له‌ دوو هه‌فته‌ی ماوه‌.