مامۆستا صدیق عبدالعزیز کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایانیش پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

ئەمرۆ 9ی12ی2019 کەسایەتی دیاری ئایینی مامۆستا صدیق عبدالعزیز کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەس و کارو خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورە و میهرەبان


خانەوادەی بەرێزی مامۆستا صدیق عبدالعزیز


بە رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، ئەمرۆ هەواڵی کۆچی دوایی (مامۆستا صدیق عبدالعزیز)مان پێگەیشت.


مامۆستا شێخ صدیق مەلا عبدالعزیز کە لەبنەماڵەیەکی کوردپەروەو ئاینپەروەری شاری هەڵەبجە بوو، وێرای ئەوەی کەسایەتیەکی ئایینی و نیشتمانی بوو، لەهەمان کات هەڵکەوتووێکی دیاری ناو زانایانی کورد بوو، بەدرێژایی تەمەنی خزمەتی ئیسلام و موسڵمانانی کردووەو لە پێگەیاندن و پەروەردەو کاری بانگەوازی رۆڵی دیارو بەرچاوو بووە، کەسایەتیەکی سادەو خواناس و کۆمەلایەتی بوو.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی بەرێزەکەیی و کەس و کارو دۆست و خۆشەویستانی مامۆستای رەحمەتی دەکەین و، لەخوای گەروە داواکارین رۆحی مامۆستا بە فیردەوسی ئەعلا شاد بکات و سەبرو ئارامی بە  خزمو کەس وکاری ببەخشێت.


انا لله وانا الیه راجعون


 


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


9ی12ی2019