مامۆستا مەلا خدر بۆڵی کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایانیش پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

شەوی رابردوو 10/11ی12ی2019 کەسایەتی دیاری ئایینی و کۆمەڵایەتی مامۆستا مەلا خدر بۆڵی کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەس و کارو خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


 


بەناوی خوای گەورە و میهرەبان


خانەوادەی بەرێزی مامۆستا مەلا خدر بۆڵی


بە رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، شەوی رابردوو هەواڵی کۆچی دوایی (مامۆستا مەلا خدر بۆڵی)مان پێگەیشت و نیگەرانی کردین، چونکە مامۆستا مەلا خدر بۆڵی لەبنەماڵەیەکی کوردپەروەو ئاینپەروەر بوو، وێرای ئەوەی کەسایەتیەکی ئایینی و نیشتمانی بوو، لەهەمان کات هەڵکەوتووێکی دیاری کۆمەڵایەتی و خانەدان و میوان دۆست خواناس بوو، خزمەتی ئیسلام و موسڵمانانی کردووەو رۆڵی دیارو بەرچاوو بووە.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی بەرێزەکەیی و کەس و کارو دۆست و خۆشەویستانی مامۆستای رەحمەتی دەکەین و، لەخوای گەروە داواکارین رۆحی مامۆستا بە فیردەوسی ئەعلا شاد بکات و سەبرو ئارامی بە  خزمو کەس وکاری ببەخشێت.


 


انا لله وانا الیه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


11ی12ی2019