لقی پشدەری یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەکات

دوێنی بەرواری ۳۰؍ ۱۲؍ ۲۰۱۹ بەسەرپەرشتی بەرپرسی لق بەڕێز مامۆستا مەلا ئەحمەدی خانەقا لقی پشدەری یەکیەتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەست و لەو کۆبونەوەیەدا چەندین تەوەر باس و خواسیان دەربارە کرا. لەوانە داواکرا کە لەلایەن سکرتاریەتی زانایانەوە حکومەت ئاگادار بکرێتەوە کە پێویستە هەر ئاینێک بە ئەندازەی ڕێژەی شوێنکەوتووانی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و لە حەجمی خۆی زیاتر گەورە نەکرێت. چونکە زۆر نا لۆژیکیە بۆ لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام تەنها ڕۆژێک بکرێتە پشوو بەڵام بۆ لە دایکبوونی حەزرەتی عیسا یانزە ڕۆژ بکرێتە پشوو لە کاتێکدا موسڵمانان زۆرینەی ڕەهان و مەسیحیەکانیش کەمینەن. هەر لەو کۆبوونەوەیەدا تەئکید لەوە کرایەوە کە پێویستە موسڵمانان لەوە هۆشیارتر بن کە بەشداری ئاهەنگەکانی سەری ساڵ بکەن.



ڕاگەیاندنی لق