هەڵەبجە: بەرێوەچوونی سیمینارێک بۆ زانایانی ئایینی

رۆژی سێ شەممە ۲۰۱۹/۱۲/۳۱ لقی هەڵەبجەی یەكێتی زانایان بەئامادەبونی بەرپرسی لق و ژمارەیەکی زۆر لەمامۆستایانی سنوری لق سیمینارێکی سازکرد بۆ بەڕێزان (مامۆستا غالب رسول )و (مامۆستا محمد قادر ) سەبارەت بە و خولەی کە لە وڵاتی میسر بەشداریان کردبوو ، بۆماوەی مانگێک . لەسیمینارەکەدا لەچەند تەوەرێکدا و بەپوختی باسی خولەکەیان کرد ، سەرنج و تێبینیەکانیان بۆ ئامادەبوان خستنە ڕوو ، پاشان ئامادەبوان بەگەرمی بەخێرهاتنەوەیان کردن و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن.


لەکۆتایشدا بەڕێز مامۆستا عبدالحمید بەرپرسی لق سوپاسی هەردو مامۆستای کردو سوپاسی مامۆستایانی ئامادەبویشی کرد کە بەگەرمی بەشداریان کردبو لەسیمینارەکەدا ...