لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

رۆژی 5/1/2020 کۆبونەوەی ئاسایی لقی ڕانیەی یەکێتی زانایان بەسەر پەرشتی بەرپرسی لق م. عبدالله دەروکۆتری و بەبەشداری کارگێڕان و بەرپرسی ناو چەکان ئەنجامدرا.


سەرەتا دەستخۆشی لەکارو چالاکیەکان کراو باسی ڕەوشی ئێستای هەرێمی کوردستان و عیڕاق و ناوچەکە کراو دواتریش پێداچونەوە بەبڕیارەکانی کۆبونەوەی پێشترو چەند پرس و بابەتێکی تایبەت بە زانایان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.


ئەمەو لە انیشتنەکەدا مامۆستایانی بەشدار بوو بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە ناوەرۆکی کۆبوونەوەو چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە زانایان و دەرەکە خستە روو.