مامۆستا مەلا ئەحمەد بەرسرینی کۆچی دوایی کرد

بەیانی ئەمرۆ 1ی8ی2020 مامۆستا مەلا ئەحمەد بەرسرینی كۆچی دوایی كرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)


خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا ئەحمەد بەرسرینی


بە رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، هەواڵی کۆچی دوایی (مامۆستا مەلا ئەحمەد بەرسرینی)مان پێگەیشت، مامۆستا کەسێکی سادەو دیندارو کۆمەلایەتی و خەمخۆری مزگەوت بوو، بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە زانایانی سۆران و خانەوادەو کەس و کاری رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت.


انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


1ی8ی۲٠۲٠