شێخ عەزیزی شێخ بابا رەسولی توران کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک رادەگەیەنێ

ئەمرۆ1ی8ی2020 كەسایەتی سنوری گەرمیان شێخ عەزیزی شێخ باباڕەسولی توران كۆچی دوایی كرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)


خانەوادەی بەرێز شێخ عەزیزی شێخ بابا ڕەسولی توران


بە رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، هەواڵی وەفاتی (شێخ عەزیزی شێخ بابا ڕەسولی توران)مان پێگەیشت، کە بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەو کەس و کاری رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت.


انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


1ی8ی۲٠۲٠