پەیامی بەڕێز وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

پەیامی بەڕێز وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


 


پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


ئەمرۆ پەنجا ساڵ تێدەپەرێ بەسەر یادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە راسپاردەو رێنوێنی رابەری بزوتنەوەی رزگاری کوردستان مەلامصطفی بارزانی، مێژوو گەواھی دەدات كه ئایین پەروەریی و نیشیتمان دۆستی دووانەی لێک دانەبراون لەتێکۆشانی خەباتی رەوای کوردستاندا


رۆڵی بەرچاو و کاریگەری زانایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ھەمیشە درەوشاوەو جێگەی شانازی و سەربەرزی خەباتی میللەتەکەمان بووە، لەناخی دڵمانەوە جوانترین پیرۆبایی ئاراستەی زانایانی ئایینی کوردستان دەکەین، لەم بۆنەیەدا تەئکید لە پرۆژەی پڕخزمەت بۆزانایان دووپات دەکەینەوە.


 


د. پشتیوان سادق


وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی


٢٠ ئەیلول ٢٠٢٠