شاندێکی ئەنجومەنی رۆحانی ئێزیدی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات

ئەمرۆ چوارشەممە 23ی9ی2020 شاندێکی ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی بە سەرۆکاێەتی میر عصمت میر تحسین بەگ بەیاوەری قەشە روخایل و شاندىكی یاوەری سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانیان کردو بە گەرمیەوە پێشوازی کران.


لە دانیشتنێکی دۆستانەدا باس لە پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە ئایینیەکانی کوردستان و جەخت لە هەماهەنگی پترو پاراستنی ئەو دەسکەوتە گرنگەی پێکەوەژیان کرا، کە وێنایەکی جوانی لەئاستی ناوخۆو دەرەوە بە کوردستان بەخشیوە.


لەلایەن خۆیەوە بەرێز د. عبداللە مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان ئەوەی دووپات کردەوە، کە یەکێ لە ئامانجەکانی یەکێتی زانایان بایەخدانە بە پێکەوژیانی ئایینی، کە ئەمە زادەی پەیامی جوانی ئیسلامە رێز لەیەکترو ئاشتەوایی نێو کۆمەڵگەو کاری پێکەوەیی بگرین، بۆیە جەخت دەکەینەوە هەمیشە هەماهەنگ و هاوکار دەبین لەپێناو بایەخدان و هێشتنەوەی ئەو پێکەوەژیانە.


لەلایەن خۆشیانەوە شاندی ناوبراو سوپاسی یەکێتی زانایان و هەڵوێستی بەردەوامیان بۆ ئەو پرسە کردو رۆڵی یەکێتی زانایانیان لەو بارەوە بەرز نرخاند.


دواتر سەرۆکی یەکێتی زانایان و شاندەکە سەردانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیان کردو لەلایەن بەرێز د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەگەمیەوە پێشوازی کران و لەدیدارێکی دۆستانە چەند پرس و بابەتێک گفتوگۆی لەبارەوە کرا.