بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات

ئەمرۆ ۱۲ی۱٠ی۲٠۲٠ بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک لەبارەگای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازیان لە بەڕێز لیوا تاریق بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم و شاندێکی یاوەری کرد.


ئەمەو لە دیداری هەردوولا باس لە رەوشی سەقامگیری و کۆمەڵایەتی و چەند بابەت و پێشهاتێک کراو، تەئکیدیش لە هەماهەنگی نێوان هەردوولاو هۆشیاری کۆمەڵگە لەمەڕ یاساو رێنماییەکانی هاتووچۆ لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیان کرایەوە.


لەبەشێکی دیدارەکە بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم جەختی لە گرنگی و پێگەی زانایانی ئایینی کردەوەو لەمەڕ هۆشیارکردنەوە کۆمەڵگەش رۆڵی زانایانی بەرز نرخاند.


هەروەها بەرێز د. عبدالله ملا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی و بەخێرهێنان بەناوی یەکێتی زانایان سوپاسی خۆی ئاراستەی پۆلیسی هەرێم کرد، لەهەمبەر ئەو رۆڵ و خزمەتەی پێشکەشی دەکەن، هەروەک ئامادەیی هەماهەنگی تەواوی بۆ هەر خزمەتێک لەپێناو بەژەوەندی کۆمەڵگەو سەلامەتی هاوڵاتیان خستە ڕوو.