بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ سەردانی یەکێتی زانایان دەکات

ئەمرۆ 13ی10ی2020 بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان لەبارەگای مەکتەبی تەنفیزی پێشوازی لە بەرێز مامۆستا جەوهەر حەدێ نافخۆش بەرێوەبەری ئەوقافی قەزای ئاکرێ کرد.


لە دانیشتنێکدا هەردوولا باسیان لە رۆڵی زانایان لەخزمەتکردنی کۆمەڵگەو ئاریشەو گرفتەکانی بەردەم زانایان لەقۆناغی ئێستا کرد، هاوکات چەند پرسێکی دیکە لەو دیدارە گفتوگۆی لەبارەوە کرا.


لەلایەن خۆشیەوە بەرێوەبەرێ ئەوقافی ئاکرێ سوپاسی خۆی ئاراستەی یەکێتی زانایان و هەڵوێست و هەماهەنگی بەردامیان کردو هیوای خواست ئەو هەنگاوە بەردەوام بێت.